تبەج، پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵی بۆ ده‌ركردنی تیرۆرستان ده‌ستپێكردوه‌

b_200_134_13421772_00_images_tebec.jpgسایتی (PUKmedia):
لە ناوچه‌ی تبەج-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنیان بۆ ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئه‌مڕۆ ٢٠١٥/٥/٢، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ی تبج-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پشكنین و كێوماڵكردنیان بۆ ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان پشكنیوه‌و چه‌ندین بۆمبی چێنراوی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌كه‌ پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌، بۆمبه‌كه‌ به‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ٤ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان پله‌داره‌.