ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

b_200_114_13421772_00_images_stories_ager-kamp.jpgسایتی (PUKmedia):
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین لە عەلیاوەی سەر ڕێگای خانەقین – حەلوان كه‌وته‌وه‌و له‌ئێستادا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌خانه‌قین پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌.

 وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا ١٥ كه‌س به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ برینداربوون، كه‌ ٨ كه‌سیان به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه‌ برینداربوون و ٧ كه‌سی دیكه‌ش سوتاون. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: به‌هۆی ره‌شه‌باوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتۆڵكردنی زه‌حه‌مه‌ته‌ و تائێستا نزیكه‌ی ٧٠ خێمه‌ سوتاوە.