لە نیوەی خانەقین سبەی رەمەزانە

بامیەشەکەریسایتی (رووداو):
خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌ و ئاینییە‌ جیاوازه‌كانە، زۆربه‌ی دانیشتووانی خانه‌قین كوردن ، كوردانی ئه‌و شاره‌ش دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سوننه‌دا.
جه‌مال زه‌هاوی كە هاونیشتمانییەکی دانیشتووی خانەقینە، بۆ رووداو گوتی'' رۆژگرتن و جه‌ژن پێكه‌وه‌ ده‌یه‌كه‌ین، هه‌ندێكجار رۆژێك نێوانمانه‌، چونكە به‌شێكی شیعه‌كان كاریگه‌ری سیاسه‌تییان له‌سه‌ره"‌.
شیعه‌كانی خانه‌قین دابه‌شبوون به‌سه‌ر دووبه‌شدا، به‌شێكیان ئەمڕۆ به‌ڕۆژووبوون و لای به‌شه‌كه‌ی دیكهش سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌، ئه‌وان گوێڕایه‌ڵهی فەتواكه‌ی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان سیساتنین كه‌ ده‌ڵێت "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌ و هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه"‌.
لە خانەقین ده‌رگای مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌كان كراویە، هاونیشتمانییانی خانه‌قین خه‌ریكی خواپه‌رستین، بەڵام ئه‌وه‌ی به‌لای كوردانی خانه‌قینه‌وه‌ گرنگه‌ كوردبوون خوداپه‌رستییه‌ نه‌ك بیركردنه‌وه‌ له ‌مه‌زهه‌ب.