ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌خانه‌قین روویدا

b_200_150_13421772_00_images_stories_Brindar.jpgسایتی (چاودێر نیوز):
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی په‌ڵگانه‌ - نه‌فتخانه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقدا ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك شه‌هیدبوو یه‌كێكی تریش برینداربوو. 

دكتۆر خاڵد عه‌باس به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین به‌ چاودێرنیوزی راگه‌یاند: بۆمبه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی په‌ڵگانه‌ - نه‌فتخانه‌ بووه‌، پۆلیسێك شه‌هیدبووه‌و یه‌كێكی تریش به‌ قورسی برینداربووه‌ . 

رونیشكرده‌وه‌ : له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ برینداره‌كه‌ كراوه‌. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رێاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاتد : دوو بۆمب بۆ هێزه‌كانی پۆلیسی عیراقی دانرابوو، یه‌كێكیان ته‌قیه‌وه‌و ئه‌ویتریانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.