خۆپیشاندەران لە خانەقین داوای کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

b_200_150_13421772_00_images_stories_IMG_3293.JPGسایتی (رووداو):


بەسەدان کەس لە شارۆچەی خانەقین پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٤-٨-٢٠١٥ رژانە سەر شەقامەکان و داوای کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی شارەوانی خانەقین دەکەن.

خۆپیشاندەران کە بەناوی لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە ٦ خاڵیان خستووەتەڕوو و داوای جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەیان کردووە کە بریتین لە:

١- کاراکردنی داواکاری گشتی لە خانەقین

٢- دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی قەزای خانەقین

٣- هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی خانەقین

٤- دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەی کە شکستیان هێناوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شاری خانەقین، ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ نەکردووە

٥- دادگاییکردنی ئەو بەرپرسانەی زیادەرۆییان کردووە لەسەر موڵکی گشتی یان تێوەگلاون بە خراپ بەکارهێناننی پۆستەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان و هەروەها دادگاییکردنی ئەو بەڵێندەرانەی کە بە پارەی میللەت و پرۆژە شکست خواردووەکان رۆیشتنە دەرەوەی وڵات

٦- کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری خانەقین.

 

 

Demonstration in Khanaqin Demonstration in Khanaqin Demonstration in Khanaqin Demonstration in Khanaqin

Tags: خانەقین