کارەبای خانەقین بەکارەبای نیشتمانی ھەرێم دەبەسترێتەوە

xaneqinسایتی (SNN):

بەمەبەستی بەستنەوەی کارەبای خانەقین و دەوروبەری بەتۆڕی کارەبای نیشتمانی ھەرێمی کوردستانەوە، لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی کارەبای ھەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کردو لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڵێنیدا لەو ڕووەوە ھاوکاری تەواوی وەزارەتی کارەبا دەکەن.

ھەڤاڵ ئیبراھیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە SNN ی راگەیاند: بەمەبەستی ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای خانەقین و دەوروبەری بەکارەبای نیشتمانیی ھەرێمەوە، ئەو لیژنەیەی وەزارەتی کارەبای ھەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە.

وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان وتیشی: سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەلیژنەکەی وەزارەتی کارەبای راگەیاندووە کە خزمەتکردنی ناوچە دابڕێندراوەکان ئەرکێکی پیرۆزە، بۆیە لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە، وەک ئیدارەی گەرمیان بەھەموو شێوەیەک پاڵپشت و ھاوکار دەبن بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای خانەقین بەھەرێمەوە.