گەرمترین و فێنك ترین ناوچەی هەرێم بۆ ئەمرۆ دیاریكرا

 سایتی (میللەت):

بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین تۆمار كراوە و گەیشتۆتە ٤٩ پلە و بەمەش بە گەرمترین ناوچە هەژمار دەكرێت، هاوكات فێنك ترین ناوچەش حاجی ئۆمەران بووە، كە پلەی گەرمای گەیشتۆتە ٢٨ پلەی سەدی.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی ڕوونكردۆتەوە، بەپێی خشتەكە لەدوای خانەقین بەرزترین پلەی گەرما لە مەخمور تۆمار كراوە، كە گەیشتۆتە ٤٧ پلە و دواتریش كەلار و خورماتوو 46 پلە بوون.

 كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە" ، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و لە سلێمانی ٤٠ پلە و لە دهۆك ٤٣ پلە و لە كەركوك ٤٦ پلە و لە هەڵەبجە ٤٢ پلەی سەدی بووە".

ئەمەی خوارەوەی خشتەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانە...

14272017_19598994_874453949371297_8806467953350701328_n.png