جه‌له‌ولا: له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا تیرۆریست هه‌یه‌و له‌هه‌وڵی‌ ئاشكراكردنیداین

سایتی (سبه‌ی):

چه‌ندین ئه‌فسه‌رو پله‌دار له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌تۆمه‌تی‌ كاری‌ تیرۆریستی‌ و هاوكاری‌ كردنیان ده‌ستگیر كراون و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌.

ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا به‌ (سبه‌ی)‌ راگه‌یاند: تاوه‌کو ئێستا له‌ناو فه‌وجی‌ فریاكه‌وتنی‌ جه‌له‌ولادا چه‌ندین كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ كاری‌ تیرۆریستی‌ ده‌ستگیركراون، که‌ له‌ نێویشیاندا دوانیان به‌رپرسی‌ فه‌وجه‌كه‌ بون.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا، ئه‌وه‌سی خسته‌ڕو که‌ تیرۆر له‌ نێو ئه‌و فه‌وجه‌دا هه‌یه‌و وتیشی: ئێمه‌ رۆژانه‌ له‌ هه‌وڵداین بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و تیرۆرستانه‌و به‌سزاگه‌یاندنیان.