لە نیوەی خانەقین سبەی رەمەزانە

لە نیوەی خانەقین سبەی رەمەزانە

سایتی (رووداو):
خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌ و ئاینییە‌ جیاوازه‌كانە، زۆربه‌ی دانیشتووانی خانه‌قین كوردن ، كوردانی ئه‌و شاره‌ش دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سوننه‌دا.
جه‌مال زه‌هاوی كە هاونیشتمانییەکی دانیشتووی خانەقینە، بۆ رووداو گوتی'' رۆژگرتن و جه‌ژن پێكه‌وه‌ ده‌یه‌كه‌ین، هه‌ندێكجار رۆژێك نێوانمانه‌، چونكە به‌شێكی شیعه‌كان كاریگه‌ری سیاسه‌تییان…

فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانەقین تۆمه‌تبارده‌کرێت به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل

فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانەقین  تۆمه‌تبارده‌کرێت به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل

سایتی (هاوڵاتی):

تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل روبه‌ڕوى فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى قه‌زاى خانه‌قین ده‌کرێته‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر رایکردنى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان، رێکخراوه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڵگه‌یان ده‌ستکه‌وتوه‌‌و به‌رپرسانى حکومیش ده‌ڵێن ئاگادارکرداونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام که‌س سکاڵاى تۆمارنه‌کردوه‌ تاوه‌کو لێپێچینه‌وه‌ بکه‌ن.

به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى مامه‌ڵه‌کانیان که‌وتۆته‌ فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانه‌قین، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌ به‌بێ…

خانه‌قین، بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات

خانه‌قین، بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات

سایتی (خەندان):

ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠ ی‌ ئایاری ٢٠١٥، جارێكی‌ تر جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.

عه‌دنان مه‌نسوور، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین، به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند: "پێشتر له‌ دانیشتنی‌ ئاسایی ژماره‌…

ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

سایتی (PUKmedia):
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین لە عەلیاوەی سەر ڕێگای خانەقین – حەلوان كه‌وته‌وه‌و له‌ئێستادا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌خانه‌قین پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌.

 وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا ١٥ كه‌س به‌هۆی…

شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ و تێكده‌درێن

شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ و تێكده‌درێن

لابردنی‌ شوێنه‌وارێكی‌ مێژووی‌ كه‌ له ‌سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیی دروستكراوه‌، نیگه‌رانی‌ لای‌ دانیشتووانی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین و چالاكوان و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ دروستكردووه‌، ئیداره‌ی‌ قه‌زاكه‌ش‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌نگه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن جووتیارێكه‌وه‌ لابراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ كشتوكاڵی‌ له‌ زه‌وییه‌كه‌یدا بكات، چالاكوانێكیش ئاشكرای ده‌كات،…

هه‌ڵمه‌تی‌ "ئیتر به‌سه‌" ده‌ستی‌ پێكرد

هه‌ڵمه‌تی‌

سایتی (خه‌ندان):

ئه‌میر خانه‌قینی، چالاكوانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ "ئیتر به‌سه‌" له‌ قه‌زای‌ خانه‌قین، به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ شاری خانه‌قین دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی ئایار ده‌ستمان پێكرد، من وه‌ك خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌ له‌ رێكای تۆری كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبۆك ده‌ستم پێكرد دواتر بووه‌ پرسێكی‌ گشتی و…

بابەتی دیکە...