هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئیسلامی سیاسی سوننی

Fuad alHashemنووسینی: فؤاد الهاشم*
وەرگێرانی لەعەرەبییەوە: محەمەد جەهاد

ێمەی موسڵمانانی سوننە هیچمان نییە پێشکەشی جیهان و مڕۆڤایەتی و تایفەکانی دیکەی بکەین جگە لە کوشتن و خوێنڕشتن.

هەموو جیهان، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، دەناڵێنی بەدەستی تێڕۆری ئیسلامی سوننیەوە و داخوازی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییە بۆبەکژداچوونەوەی ئەم تیڕۆڕە.

مێژووی جیهان و تایفەکان بخوێننەوە و سەیرکەن، ئایا پەیرەوکەرانی هیچ دین و مەزهەبێک لە جیهاندا دەدۆزنەوە کە بڕوایان بەوە هەبێت کە دەچنە بەهەشت ئەگەر دەیان کەسی بێتاوان بگوژن لە پیاو و ژن و منداڵ، جگە لەئەهلی سووننە؟

ئایا گوێبیستی ئەوە بوونە کە یەهودییەک، مەسیحییەک، بوودییەک، هیندۆسییەک یان بێدینیک وە یا هەر دینێکی دیکە، کردەوەیەکی تەقاندنەوەی خۆکوژیی ئەنجامدا بێت بۆ کوشتنی نوێژکەرانی مزگەوتێک یا کڵێسایەک  یان پەرستگایەک؟

ئایا هیچ تایفەیەک لە جیهاندا هەیە جگە لە ئیسلامی سوننی، بڕوای بەوە هەبێت کە کوشتنی خەڵکی فەقیر و کریکار و ژن ومنداڵ بەکۆمەڵ،  کرداری یەکێکە  بیەوێت لە خوداوەند نزیک ببێتەوە و ئارەزووی بەهەشت بکات؟

ئایا لە جیهاندا کرداری کەسێک هاوشێوەی کرداری موسڵمانە سوننەکان هەیە بۆ نزیکبوونەوە لە خوداوەندە  ناهەق و تاوانکارەکەیان؟

تکایە پێم نەڵێن کە ئەمانە ڕیزپەرن ونوێنەرایەتی ئیسلامی سوننە ناکەن.

ڕیزپەر وشەیەکە بۆدیاردەیەکی تایبەت بەکاردێت نەک بۆ دەیان هەزار خۆکوژ کە سەدان هەزار پشتگیرییان دەکەن کە ملیۆنەها کەس لایەنگریان بەدواوەیە، ئەوانەی کە دەڵێن (مجاهدەکان) و (شەهیدەکان) شۆرشگێرەکان کە دەیان میلیۆن لە پەسەندکەرە بیانووهێنەرانیان بەدواوەیە.

ڕیزپەرەکان بەشێوەیەکی گشتی گۆشەگیرکراون لە کۆمەڵگاکەیان وەدەرنراون وهەڵپەسێردراون لەکاتێکدا ئەمەی کە دەیبینین بەتەواوەتی پێچەوانەکەیەتی، ئەوان لەنێوانماندا پێشانگای ژیانی ڕۆژانەمانن. بۆیە ئەمانە ڕیزپەڕ نیین بەلکو شێوازیکی گشتییە لە نێوان موسڵمانە سوننەکان.

ئایا هیچ جموجۆڵێکتان بینیوە لە سەرکردە  یان شێخەکانی موسڵمانانی سوننە بۆگەمارۆدانی ئەم دیاردەیە و گەڕان بەدوای کەموکوردتی و گرفت لە بیری ئیسلامی سوننی کە ڕۆڵەکانی ئەم تایەفەی گەیاندە ئەم ڕیزپەڕییە؟

بەپێچەوانەوە، ئەو جموجۆڵانەی کە دەیبینین بیانوهێنانەوەیە، بۆ نموونە کارکردن بۆ بڵاوکردنەوە و جێگیرکردنی درۆیەک: ئەمریکا و ڕۆژئاوا سوننە دەکوژن و شێعە سوننە دەکوژێت، هیندییەکان سوننە دەکوژن، ڕووس، بریتانییەکان و فەرەنسییەکانیش هەتا چینییەکانیش عادەتیانە کە سوننە بکوژن. سوننەکان داهێنانێکیان کردووە کە کەسێک پێش ئەوان نەیکردووە بۆیە بڕوایان وایە کە هەمووان دەسیسەیان لەدژیان کردوو بۆیە پێویستە لە سەر سوننەکان کاربکەن بۆ کوشتنیان بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ پەردەبۆشکردنی بەردەوامبوونی دڕندەییەکانیان دژ بە مرۆڤایەتی.

جیهان بە رۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا پڕە لە تیرۆری (سوننی) ، هەر لە سەربڕینی مەسیحییە لادێنشینەکان لە فیلیپینەوە هەتا سەربڕینی کچە خوێندکارەکان بەدەستی دواکەوتوانی ئەبو سەیاف، هەروەها کوشتنی گەشتیارەکانی ئیندۆنیسیا هەتا تەقاندنەوەکانی هیند کە بێتاوانەکان دەکەنە ئامانج هەتا تەقاندنەوەی مزگەوت و حسێنییەی شیعەکان لە پاکستان هەتا گوشتارگەکەی مەزار ئەلشەریف و بامیان لە ئەفغانستان کە هەزارەها بێتاوان بوون بەقوربانی هەتا تەقاندنەوەکانی شەرم و الشێخ و سینا هەتا کوشتارگە  ترسناکەکانی جەزائیر لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو کە سەدان هەزار بێتاوانی جەزائیری بوون بەقوربانی.هەر لە تەقینەوەکانی شارەکانی ئەورۆپا و ئەمریکاوە کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج هەتا هێڕشە تیرۆریستییەکەی نیۆیۆرک و واشنتوون هەتا سەربڕینی ڕۆژنامەنووسان لە بەرامبەر کامیرای تەلەفیزیۆنەکان لەگەڵ دەنگی ئەللاهوئەکبەر بۆ تاوانە شەرمەزارییەکانی بوکو حەرام. لیستەکە درێژەو کوتایی نییە. لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا کوشتار بەردەوامە لە عێراق کە هەموو کەسێکی کردۆتە ئامانج، هەر لەشیعە و کورد و مەسیحییەکان و ئێزیدییەکان و تورکومانەکان هەتا باڵندەو دار و بەرد.

قاعیدە، بوکو حەرام، داعش، عەسکەر طیبە، جەماعەتی ئەبو سەیاف، بزووتنەوەی شەبابی مجاهیدین، ئەنساری ئیسلام، ئەنسای سوننە، بزووتنەوەی چەکداری ئیسلامی لە جەزائیر، فەتحی ئیسلام، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی میسری، حیزبی تەحریر، ڕێکخراوی قاعیدە لە مەغریب عەرەبی، جەیشی ئیسلامی، جەیشی محەمەد، تەوحید و هیجرە و چەندانی دیکە کە بەدەیان ڕێکخراو ئیرهابی ئیسلام سوننییە کە سەری بێتاوانیان بڕی و بازار و قوتانخانەکانیان تەقاندەوە بە ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژ کە ئالودەی هەوەسی سیکسی بوونە و هەوڵدەدەن بۆ سیکسکردن لەگەڵ حور العین لە بەهەشت.

کۆمەڵگا هەیە شانازی دەکات بەدەستکەوتە زانستییەکانییەوە، هەندێکیش بە دەستکەوتە تەکنیکییەکانەوە، هەندێک بە هونەرەوە هەندێکیش دیاڵۆگی شارستانییەوە، هەندێک بە دیمۆکراتییەوە و هەندێک بە ژینگە پارێزییەوە.

بەڵام ئیسلام سوننی زۆر بەزەقی ئاماژەمان پێدا: هیچ شتێکمان نییە پێشکەشی جیهان و مرۆڤایەتیی و تایفەکانی دیکەی بکەین جگە لە سەربڕین و کوشتن پارچەپارچەکردن و دەریاییەک لە خوێن.

ئێستاش داوادەکرێت بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئیرهابی ئیسلامی سوننی... بەڕاستی کاتێکی دەڵتەنگە.

 


لە ١٠ سێپتامبەر٢٠١٤ لە سایتی الصیاد بڵاوکراوەتەو.

*نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوەیتی، ڕۆژنامەی الوطن الکویتیة