خانەقین.٧٠%ی بەنداوی ئەڵوەن پڕبووە

b_200_97_13421772_00_images_stories_alwand302015.jpgسایتی (خه‌ندان):

سەمیر محەمەد ئەنوەر سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین رایگەیاند، بەهۆی باران و لافاوەوە، ٧٠% بەنداوی ئەڵوەند پڕبووە.
سەمیر محەمەد بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاند: "رێژەی ٧٠%ی بەنداوی ئەڵوەند بەهۆی بارانی بەخوڕی ئەم چەند رۆژە پڕبووە لە ئاو" رونیشكردەوە، عەمباری بەنداوەكە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن مەتری شەشپاڵو ئاو دەگرێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین پێشبینی كرد، لەماوەیەكی كەمدا گەر بارانبارین بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا ١٠٠%ی بەنداوەكە پڕدەبێت لە ئاو، رێژەی بارانبارینی ئەم جارەی بە بێ‌ پێشبنە وەسفكرد.

پرۆژەی بەنداوی ئەڵوەند بە یەكێك گرنگترین عەمبارەكانی ئاو لە قەزای خانەقین دادەنرێت و لە سێ‌ ساڵی رابردوودا بۆ گلدانەوەی ئاو بۆ وەرزی هاوین، بەئەنجام گەیشت.