ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌خانه‌قین روویدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌خانه‌قین روویدا

سایتی (چاودێر نیوز):
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی په‌ڵگانه‌ - نه‌فتخانه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقدا ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك شه‌هیدبوو یه‌كێكی تریش برینداربوو. 

دكتۆر خاڵد عه‌باس به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین به‌ چاودێرنیوزی راگه‌یاند: بۆمبه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی په‌ڵگانه‌ - نه‌فتخانه‌ بووه‌،…

چۆنێتی تاڵانكردنی بانقه‌كه‌ی جه‌له‌ولا روون ده‌كرێته‌وه‌

چۆنێتی تاڵانكردنی بانقه‌كه‌ی جه‌له‌ولا روون ده‌كرێته‌وه‌

سایتی (خەندان):
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن بانكی رافیده‌ینی عیراقه‌وه‌ له‌سه‌ر تاڵانكردنی بانكه‌كه‌ی جه‌له‌ولا پێكهێنرابوو دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و راپۆرتی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیوه‌ و خستوویانه‌ته‌ به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی رافیده‌ین.
ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥، لیژنه‌یه‌كی بانكی رافیده‌ینی…

ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

سایتی (PUKmedia):
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێك له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین لە عەلیاوەی سەر ڕێگای خانەقین – حەلوان كه‌وته‌وه‌و له‌ئێستادا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌خانه‌قین پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قین كه‌وته‌وه‌.

 وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا ١٥ كه‌س به‌هۆی…

لە نیوەی خانەقین سبەی رەمەزانە

لە نیوەی خانەقین سبەی رەمەزانە

سایتی (رووداو):
خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌ و ئاینییە‌ جیاوازه‌كانە، زۆربه‌ی دانیشتووانی خانه‌قین كوردن ، كوردانی ئه‌و شاره‌ش دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سوننه‌دا.
جه‌مال زه‌هاوی كە هاونیشتمانییەکی دانیشتووی خانەقینە، بۆ رووداو گوتی'' رۆژگرتن و جه‌ژن پێكه‌وه‌ ده‌یه‌كه‌ین، هه‌ندێكجار رۆژێك نێوانمانه‌، چونكە به‌شێكی شیعه‌كان كاریگه‌ری سیاسه‌تییان…

فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانەقین تۆمه‌تبارده‌کرێت به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل

فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانەقین  تۆمه‌تبارده‌کرێت به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل

سایتی (هاوڵاتی):

تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل روبه‌ڕوى فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى قه‌زاى خانه‌قین ده‌کرێته‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر رایکردنى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان، رێکخراوه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڵگه‌یان ده‌ستکه‌وتوه‌‌و به‌رپرسانى حکومیش ده‌ڵێن ئاگادارکرداونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام که‌س سکاڵاى تۆمارنه‌کردوه‌ تاوه‌کو لێپێچینه‌وه‌ بکه‌ن.

به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى مامه‌ڵه‌کانیان که‌وتۆته‌ فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى خانه‌قین، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌ به‌بێ…

بابەتی دیکە...