ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ قزرابات

سایتی (PUKmedia):

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1/9 له‌ ناحیه‌ی قزراباتی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قی بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه‌و دوو كارمه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان برینداربوون.

taqenawakan_thumb_medium306_213.jpg

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ قزرابات به‌ PUKmedia راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1/9 بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی لیژنه‌ی رێكسختنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ ناوچه‌ی ته‌په‌ی ناحیه‌ی قزرابات ته‌قییه‌وه‌، كه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی برینداربوونی دوو كادری (ی.ن.ك) كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێخوڕیوه‌.


Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site