Feed not found.
Feed not found.

ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ جه‌له‌ولا 21 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سایتی (PUKmedia ):

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 3/4-10 له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قی بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌، جگه‌له‌ زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، بۆمبێكی تر ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاكامدا 3 كه‌س شه‌هیدبوون، كه‌ دووانیان پۆلیسن به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ر و 18 كه‌سی تریش برینداربوون كه‌ 8 یان ئه‌ندامی خێزانێكن،  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و تائێستاش كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site