Feed not found.
Feed not found.

جه‌له‌ولا.. 500 خێزانی كورد ناچارده‌كرێن شارۆچكه‌كه‌ جێبهێڵن

سایتی (PUKmedia):

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و خراپبوونی باری ئه‌منی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، زیاتر له‌ 500 خێزانی كورد شارۆچكه‌كه‌ جێده‌هێڵن و روو له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

pukmedia1777_thumb_medium354_208.jpg

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و رفاندنی هاووڵاتییه‌ كورده‌كان له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌، كورده‌كانی نیشته‌جێبووی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا ناچاركراون شارۆچكه‌كه‌ جێبهێڵن و روو له‌ شارو شارۆچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ماڵه‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن تا شارۆچكه‌كه‌ جێبهێڵن، له‌ هه‌مان كاتدا خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌بیانووی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌ سه‌ریان له‌ شاری دیاله‌وه‌ ده‌هێننه‌ شارۆچكه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌ شارۆچكه‌كه‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site