Feed not found.
Feed not found.

ئه‌میرێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و 5 داواكراو ده‌ستگیر كران

سایتی (سبه‌ی):
هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی قه‌زای خانه‌قین به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری، ئه‌میرێکی رێکخراوی ئه‌لقاعیده‌و 5 داواکراویان ده‌ستگیر کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌شاری (خانه‌قین)ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ (سبه‌ی) ئاشکراکرد، له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قیندا، توانیویانه‌ ئه‌میرێكی‌ رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و هاوكات پێنج داواكراویش ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌وه‌شی وت: ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌کان به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری بوه‌و له‌لایه‌ن هێزی (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا)ه‌وه‌، ئه‌میره‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ که‌ ناوی (سیراون شكور)ه‌، له‌گه‌ڵ 5 داواکراوه‌که‌ ده‌ستگیر کراون.

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site