Feed not found.
Feed not found.

گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی‌ كۆچكردنی‌ كورد له‌شارۆچكه‌ی‌ سه‌عدییه‌ بووه

سایتی (چاودێر):

له‌ دوو مانگی رابردوودا "80" خێزانی كورد جه‌له‌ولایان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان جێهێشتووه‌
سایتی چاودێر- تایبه‌ت: له‌ دوو مانگی رابردوودا هه‌ردوو شارۆچكه‌ی "سه‌عدیه‌و، جه‌له‌ولا"، كۆچكردنی نزیكه‌ی "100" خێزانی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و خانه‌قین‌و میقدادیه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی كاری تیرۆریستی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ سایتی چاودێر وتی:

"25" خێزانی كوردی فه‌یلی شوێنی خۆیان له‌ گه‌ڕه‌كی "ته‌په‌" به‌ره‌و خانه‌قین‌و به‌غدا جێهێشت به‌هۆی پێناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بیانه‌وه‌.
وتیشی: گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كۆچكردن شارۆچكه‌ی سه‌عدییه‌ به‌خۆیه‌وه‌ی بینی له‌ دووه‌م ناوچه‌ی زه‌رگوش "گه‌ڕه‌كی عه‌سری" ڕوویدا كه‌ نزیكه‌ی "200" خێزان هه‌موویان كوردی فه‌یلی بوون به‌ره‌و پارێزگا جیاجیاكان‌و شاری به‌غدا كۆچیان كرد.
ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی خێزانه‌ كۆچكردووه‌كان له‌ دوای "2007" خۆی له‌ "510" خێزان ده‌دات كه‌ "450" یان كوردی فه‌یلین‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی گۆڕانێكی زۆر له‌ دیمۆگرافییه‌تی شارۆچكه‌كه‌و، به‌پێی ئاماره‌كان ئێستا رێژه‌ی "70%"ی دانیشتوانی شارۆكه‌كه‌ عه‌ره‌بن‌و "25%"شی كوردو "5%"ی توركمانن.
ڕونیشی كرده‌وه‌: دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه‌ی هه‌ردوو ئیمامه‌كه‌ له‌ سامه‌ڕا له‌ "22"ی شوباتی ساڵی "2006" نزیكه‌ی "4" هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب ڕوویان له‌ جه‌له‌ولا كردو سه‌دان خێزانی كوردیش به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی كاری "تیرۆریستی" ناچاربوون شارۆكه‌كه‌ جێبهێڵن به‌تایبه‌تی له‌ دوای پاشه‌كه‌شه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ "2008"دا.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ دوو مانگی رابردوودا "80" خێزانی كورد شارۆچكه‌كه‌یان به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێهێشتووه‌ به‌تایبه‌تی به‌ره‌و كه‌لارو كفری.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site