ئاوی خواردنه‌وه‌ی خانه‌قین پیسه‌و بۆ خواردنه‌وه نابێت
سایتی (ئاوێنە):
به‌رپرسانی خانه‌قین داوا لههاولاَتیان ده‌كه‌ن به هۆی پیسبوونی ئاوی خانه‌قین، ئاوی كانزایی بخۆنه‌وه.له‌ئێستادا دانیشتووانی قه‌زای خانه‌قین خۆی له170,000 هه‌زار كه‌س دهداتو به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زاكه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕووباری سیروانه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێدهدرێتو 6 گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی قه‌زاكه‌ش له‌ڕووباری ئه‌ڵوه‌نه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌درێتێ، ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ن.
فواد محه‌مه‌د هاولاَتیهكی گه‌ڕه‌كی كارێزه لهخانهقینو نیگه‌رانی خۆی له‌پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیشاندا‌و وتی "ئه‌وه چاره‌سه‌ر نیه، به‌رپرسان به‌ئێمه ده‌ڵێن ئاوی كانزایی بخۆینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌مان هه‌ژارین، ناتوانین ئاوی كانزایی بخۆینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته فلته‌ر بۆ ئاوه‌كه دابنێن‌و چاره‌سه‌ری پیسبوونهكهی بكه‌ن".
سه‌میر محه‌مه‌د نور سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین وتی "ئاوی خانه‌قین پیس بووه‌و به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت، ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان ئاوی كانزایی ده‌خۆینه‌وه‌و داواش لههاولاَتیانی خانه‌قین ده‌كه‌م كه ئاوی كانزایی یان ئاوی بیر‌و كانی‌و كارێز بخۆنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ئاوی خواردنه‌وه‌ی خانه‌قین به‌كه‌ڵكی خۆشتنیش نایه‌ت چ جای خواردنه‌وه".
سه‌میر محه‌مه‌د هۆكاری پیسبوونی ئاوه‌كه باس دهكاتو ده‌ڵێت "بۆری تازه بۆ ئاوی خانه‌قین ڕِاكێشراوهو بۆریه كۆنه‌كانیش هه‌ر له‌ژێر زه‌ویه‌كه‌دا ماون‌و ده‌رنه‌هێنانی بۆریه كۆنه‌كان وا ده‌كات ئاوی بۆریه كۆنه‌كه تێكه‌ڵ بێت‌و ئاوه‌كه پیس بێت، چاره‌سه‌ری ده‌ركردنی بۆریه كۆنه‌كانیش به‌پێی ده‌رخسته‌ی ئه‌ندازیاران بڕی 30 ملیۆن دیناری پێویسته".