Feed not found.
Feed not found.

خانوو بۆ عه‌ره‌به‌كانی‌ جه‌له‌ولا دروست ده‌كرێت

سایتی (ئاوێنە):

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی‌ دیالۆگی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند بۆ دروستكردنی‌ 800 خانوو بۆ عه‌ره‌به‌كانی‌ جه‌له‌ولا دروست بكات، به‌ بێ‌ ئاگاداری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا.

زه‌ینه‌ب  صۆفی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌پشكی‌ سۆسیالیست وتی‌: "ئاگادارم كه‌ (ئه‌یاد كروی‌) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی‌ دیالۆگی‌ عه‌یاد عه‌لاوی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ جه‌له‌ولایه‌، له‌ هه‌وڵی‌ وه‌رگرتنی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ دروستكردنی‌ 800 خانووی‌ نیشته‌جێییه‌ بۆ عه‌ره‌به‌كانی‌ جه‌له‌ولاو وه‌ك خۆڵكردنه‌ چاوی‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدادیش ناوی‌ 30 خێزانی‌ كوردیشی‌ كردۆته‌ ناو لیستی‌ داواكاریه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ كاتێكدا هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌ له‌ پارێزگاكه‌دا ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت به‌ واژۆی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا به‌ئه‌نجام بگات، كه‌چی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ بێ‌ ئاگاداری‌ ئه‌نجومه‌ن‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌ هه‌وڵی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌دایه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند".

زه‌ینه‌ب صۆفی‌ وتیشی‌: "ئه‌م هه‌وڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌كان بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی‌ جه‌له‌ولا بمێننه‌وه‌و جه‌له‌ولا چۆڵ نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ خێزانه‌ كورده‌كانی‌ جه‌له‌ولا ناچار ده‌كرێن كه‌ شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن، بۆیه‌ داواكارم له‌ به‌رپرسانی‌ كورد له‌ پارێزگاكه‌دا به‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كه‌ كورده‌ ئه‌م هه‌ولاَنه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌"

سه‌ید تالیب محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌پشكی‌ یه‌كێتی‌ بێئاگایی‌ خۆی‌ له‌و هه‌وڵه‌ ده‌ربڕی‌‌و وتی‌ "ئاگاداری‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ ئه‌یاد كروی‌ نیم، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌وڵی‌ له‌و جۆره‌ ببێت به‌بڕیار، ئه‌وكات هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌یه‌كسانی‌ دابه‌شی‌ بكه‌ین به‌سه‌ر دانیشتوانی‌ جه‌له‌ولادا"

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی خێزانه‌كورده‌كان له‌ ناوچه‌ی جه‌له‌ولا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ئه‌نوه‌ر حسێن به‌ سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كۆچی به‌لێشاوی كورد له‌م ناوچانه‌ به‌ردوامه‌‌و له‌ماوه‌ی دومانگدا نزیك به‌ 40-50 خێزانی كورد له‌جه‌له‌ولا‌و سه‌عیده‌ ئاواره‌ی خانه‌قین‌و كه‌لار بوون".

ئه‌نوه‌ر حسێن هۆكاری ئه‌م كۆچه‌ش به‌ ئه‌زیه‌ت‌و ئازار له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئاسایش‌و پۆلیس له‌وناوچه‌په‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌‌و ده‌ڵێت "پێشتر كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ بوو بارودۆخه‌كه‌ وا نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ین هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ بگه‌رێته‌وه‌".

به‌ پێی وته‌ی ناوبراو له‌ ساڵی 2003دا 65%ی خه‌ڵكی ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا، سه‌عیده‌‌و مه‌نده‌لی كوردبوون، به‌ڵام له‌ ئێستادا ته‌نها 15%ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ كوردن.

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site