Feed not found.
Feed not found.

پشكی‌ خانه‌قین له‌پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریدا له‌ هی‌ هه‌موو قه‌زاكانی‌ پارێزگاكه‌ زیاتره‌

سایتی (ئاوێنە):

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ باسی‌ پرۆژه‌كانی‌ خانه‌قین ده‌كات‌و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌دات كه‌ پشكی‌ پرۆژه‌كانی‌ خانه‌قین له‌ هی‌ هه‌موو قه‌زاكانی‌ تری‌ پارێزگاكه‌ زیاتره‌.xaneqinn21..gif

فه‌رمان خێلاَنی‌، ئاوێنه‌: سه‌باره‌ت به‌گله‌یی‌ به‌رپرسانی‌ كوردی‌ قه‌زای خانەقین له‌پارێزگای‌ دیاله‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ ناوبراو بە سایتی ئاوێنە ده‌ڵێت (ئه‌وان خانه‌قین به‌راورد ده‌كه‌ن به‌هه‌رێمی‌ كوردستان بۆیه‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن، به‌لاَم وه‌رن سه‌یری‌ ناوه‌ندی‌ پارێزگاكه‌(به‌عقوبه‌) بكه‌ن، بزانن به‌قه‌د خانه‌قین پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ تێدایه‌؟).

سه‌ید تالیب محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ وتی‌ "پرۆژه‌ی‌ باشمان بۆ خانه‌قین خستۆته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ قه‌زای‌ خانه‌قین به‌شی‌ له‌پرۆژه‌كان له‌هه‌موو قه‌زاكانی‌ تری‌ پارێزگاكه‌ زیاتره‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا قه‌زای‌ خانه‌قین سێیه‌مین قه‌زای‌ دیاله‌یه‌ له‌ڕووی‌ گه‌وره‌یی‌‌و ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ پرۆژه‌كانی‌ خانه‌قین ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت "له‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌ده‌ین بۆ نمونه‌ ماسته‌ر پلانی‌ خانه‌قین (نه‌خشه‌ی‌ بنچینه‌یی‌) كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ چیكی‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كات‌و زۆر پێشكه‌وتووه‌و ئامارو داتای‌ وردی‌ تێدایه‌ له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت ماده‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت‌و غازو ....هتد، نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ شتێكی‌ ساده‌ بێت‌و ته‌نها چه‌ند هێڵێك له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك بكێشین‌و ناوی‌ بنێین ماسته‌ر پلان، جگه‌ له‌مه‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان (5000هه‌زار) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌خانه‌قین دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌به‌شی هه‌رێمه‌كانیش به‌شی گه‌وره‌ ده‌ده‌ینه‌ خانه‌قین كه‌ 10 پرۆژه‌ی‌ تێدایه‌ بۆ خانه‌قین".

سه‌ید تالیب پێی‌ وایه‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی‌ خانه‌قین ناحه‌قیان پێده‌كه‌ن‌و وتی‌ "ئه‌وه‌ ناحه‌قییه‌ بڵێین دیاله‌ ئاوڕ له‌ خانه‌قین ناداته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌ داتا لامه‌ خانه‌قین له‌هه‌موو قه‌زاكانی‌ تری‌ پارێزگاكه‌ زیاتر ئیشی بۆ ئه‌كرێت، جگه‌ له‌مه‌ركه‌زی‌ پارێزگا، به‌لاَم له‌چاو هه‌رێمی‌ كوردستاندا هیچی‌ بۆ نه‌كراوه‌".

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site