Feed not found.
Feed not found.

به‌رپرسانی خانه‌قین بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌به‌ن

سایتی (ئاوێنە):

به‌هۆی‌ كه‌می‌ بودجه‌‌و یارمه‌تی‌ نه‌دانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌خانه‌قین به‌رپرسانی‌ قه‌زاكه‌ په‌نایان بۆ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دیاله‌ بردووه‌و توانیویانه‌ ٤ پرۆژه‌ له‌پاره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ خانه‌قین په‌سه‌ند بكه‌ن.xaneqinn21..gif

فه‌رمان خیڵانی‌، خانه‌قین: له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ خانه‌قین، عه‌دنان مه‌نسور به‌ سایتی‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "به‌هۆی‌ كه‌میی‌ بودجه‌ی‌ خانه‌قین له‌پارێزگای‌ دیاله‌ كه‌ له‌چاو رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ قه‌زاكه‌دا نیه‌، بۆیه‌ ناچار په‌نامان بۆ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دیاله‌ بردو توانیومانه‌ تا ئێستا ٤ پرۆژه‌ بخه‌ینه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌حاڵی‌ ئێستادا دراوه‌ به‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان". وتیشی‌ "پرۆژه‌كان بریتین له‌قیرتاوكردنی‌ ناوشار تا گه‌ڕه‌كی‌ تۆڵه‌فرۆش‌و پرۆژه‌ی‌ تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی‌ گه‌ڕه‌كی‌ محه‌ته‌و پرۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌ركه‌وازی‌‌و پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ ٦ پۆلی‌ بۆ گوندی‌ قامیشه‌لاَن كه‌ تا ئێستا خوێندكاره‌كانی‌ له‌فڕنێكدا وانه‌ ده‌خوێنن".

عه‌دنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ تریشمان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌لاَم تا ئێستا هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دیاله‌ ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌داوه‌".

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site