Feed not found.
Feed not found.

بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌ڕووی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ مه‌حكوم ده‌كرێت

beyanname.gifسایتی (ئاوێنە):
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لانی ئازاد له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن دۆسێیه‌ی تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.




ئاوێنه‌: له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه‌ نێردراوه‌،  هاتووه‌ "كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌ ورده‌ورده‌ باڵی ره‌شی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا ئه‌كێشێت و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌ دیموكراتیه‌ت و سه‌روه‌ری و مروڤایه‌تی له‌ عێراق، ماوه‌یه‌كه‌ ئاوی رووباری «ئه‌ڵه‌وه‌ن»ی به‌ڕووی دانیشتووانی ناوچه‌ی خانه‌قین داخستووه‌ و بێ‌ئاوی ته‌نگی به‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵچنیوه‌".

كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی گه‌لانی ئازاد له‌و به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نن كه‌ "سیاسه‌تی نه‌رم‌ونیانی له‌ به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی و دۆستایه‌تیكردنی، نه‌ك چاره‌سه‌ر نین بۆ كێشه‌كان به‌ڵكو هانده‌رن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه‌ بێباكانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زیاترمان لێبكه‌ن".

جێگه‌ی ئاماژه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ بڕینی جاروباره‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن زیانێكی زۆری به‌ كشتوكاڵ‌و خه‌ڵكی ناوچه‌ی خانه‌قین گه‌یاندوه‌‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستش خه‌ڵكی خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین جار به‌ خۆپیشاندان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌‌و داوایان له‌حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ رێگه‌ی یاسایی له‌مباره‌یه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر.


ع. ف


ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌:


به‌یاننامه‌
تاوانێكیتری حكومه‌تی ئێران،
بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌ڕووی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌!
وه‌رزی گه‌رما هاته‌وه‌ و ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ سه‌ر ده‌ستی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕووی كاره‌سات ده‌بێته‌وه‌.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌ ورده‌ورده‌ باڵی ره‌شی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا ئه‌كێشێت و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌ دیموكراتیه‌ت و سه‌روه‌ری و مروڤایه‌تی له‌ عێراق، ماوه‌یه‌كه‌ ئاوی رووباری «ئه‌ڵه‌وه‌ن»ی به‌ڕووی دانیشتووانی ناوچه‌ی خانه‌قین داخستووه‌ و بێ‌ئاوی ته‌نگی به‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵچنیوه‌.
بڕینی ئاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ و بوردومانكردنی ناوچه‌ی باڵكایه‌تی و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ره‌وخوار، له‌ حكومه‌ته‌وه‌ تاكو كۆمه‌ڵ،ده‌رخه‌ری دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان. به‌‌ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ سیاسه‌تی نه‌رم‌ونیانی، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی چاره‌سه‌ر ناكرێت و حكومه‌تی ئێران وا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان ده‌كات كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئێران! و گه‌ر وا بڕوات، دیكتاتۆریه‌تی ئایینی تاروپۆی حكومه‌ت و وڵاته‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌ستیشمان كه‌وتووه‌ له‌ ده‌ستمان ده‌چێت و ...
هه‌ربۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌:
1.     سیاسه‌تی نه‌رم‌ونیانی له‌ به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی و دۆستایه‌تیكردنی، نه‌ك چاره‌سه‌ر نین بۆ كێشه‌كان به‌ڵكو هانده‌رن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه‌ بێباكانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زیاترمان لێبكه‌ن.
2.     ئێمه‌ بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن هه‌روه‌ك بوردومانكردنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركوتكردنی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ عێراق شه‌رمه‌زار زۆر به‌ توندی ده‌كه‌ین.
3.     داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین دۆسێیه‌ی تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاته‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لانی ئازاد
10/7/2011

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site