Feed not found.
Feed not found.

هاووڵاتیانی دوو گوندی‌ خانه‌قین نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن

b_343_200_16777215_01_images_stories_corekitirit.jpgسایتی (ئاوێنە):

دانیشتوانی دوو گوندی ناوچه‌ی‌ خانه‌قین به‌ هۆی‌ وشككردنی روباری‌ ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌ توشی كێشه‌ی‌ بێ ئاوی بوون‌و داوا له‌ سه‌رۆكی جكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه‌ بچێت.
زریان محه‌مه‌د،ئاوینه‌:له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌"ئێمه‌ وه‌ك دانیشتوانی‌ مه‌لاعه‌زیز و ئاوای‌ قوڵه‌ یه‌هودی‌، به‌هۆی‌ وشككردنی‌ ئاوی‌ ڕوباری‌ ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ، ناچارین ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ به‌نرخێكی‌ گران بكڕین، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئاوه‌كه‌ بۆخواردنه‌وه‌ گونجاوه‌"

له‌كۆتای‌ نامه‌كه‌دا داواده‌كه‌ن حكومه‌ت فریایانبكه‌وێت و ئاویان بۆدابین بكه‌ن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ هاوینی ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆماری‌ ئیسلامی ئێران ئاوی روباری‌ ئه‌ڵوه‌نی گرته‌وه‌، ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆی‌ وشكبونی روبه‌رێكی فراوانی ره‌زو باخی ناوچه‌ی‌ خانه‌قین‌و ده‌یان گوندیشی روبه‌روی كێشه‌ی‌ ئاویكرده‌وه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site