Feed not found.
Feed not found.

لیوای سێی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌نزيكترین كاتدا ده‌گاته‌ سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا

jalawlaaa.jpgسایتی (PUKmedia):

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-8 له‌ شاری هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌عدیه‌ (قزرابات) و جه‌له‌ولا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا.
جه‌بار یاوه‌ر وتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ جوڵه‌یان پێكرابێت بۆ ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها لیوای سێ راسپێردراوه‌ له‌ ئاماده‌باشیدا بێت بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بگاته‌ ناوچه‌ی مه‌به‌ست.
وتیشی: لیژنه‌ی باڵای كار كه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكادا پێكهێنراوه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ 16-8 له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كۆببێته‌وه‌ بڕیار له‌باره‌ی جوڵه‌پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site