Feed not found.
Feed not found.

لیوایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سنوری‌ خانه‌قین جوڵێنرا

peshmerga1.jpgسایتی (هاوڵاتی):

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان رایگه‌یاند لیوای‌ سێ یه‌م له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سنوری‌ خانه‌قین به‌رێكه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند “دوو لیواكه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ سنوری‌ خانه‌قین له‌وێ جێگربوون‌و لیوای‌ سێ یه‌میش له‌شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ جولێنراوه‌”.

رونیشیكرده‌وه‌ “دوور نییه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و سه‌عدییه‌‌و جه‌له‌ولا بكشێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ست سوپای‌ عێراقه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی‌ هه‌رێم‌و به‌غداد گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كه‌ن دوور نییه‌ گرژی‌ دروستبێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ جوڵاندنی‌ ئه‌و سێ لیوایه‌ بۆ پارێزگاریكردنه‌ له‌و خێزانه‌ كوردانه‌ی‌ له‌و ناوچانه‌ جێگیرن‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باركردنی‌ ئه‌و خێزانانه‌شه‌، هاوكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چالاكی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كه‌.

جوڵاندنی‌ ئه‌و هێزانه‌ دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكدا دوو به‌رپرسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ له‌ سه‌عدییه‌ كوژران‌و باركردنی‌ خێزانه‌ كورده‌كانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان زیادیكردووه‌.


Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site