Feed not found.
Feed not found.

قایمقامی‌ خانه‌قین: ئاگاداری‌ گرێبه‌ستی نه‌وتی ئێران‌و عێراق نین

newt0.1.gifسایتی (ئاوێنە):

قایمقامی‌ خانه‌قین بێ ئاگایه‌ له‌گرێبه‌ستی نه‌وتی نێوان ئێران‌و عێراق‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆهیچ گرێبه‌ستێك پرسیان پێنه‌كراوه‌‌و ئاگاداری‌ ئه‌وكارانه‌نین كه‌ له‌ خانه‌قین ڕوده‌ده‌ن.

حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی عێراق به‌ بێ ئاگاداربوونی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا ئه‌نجامداوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ گازی‌ "نه‌فت شا"، قایمقایمی خانه‌قینیش نیگه‌رانه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌و له‌ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌و گرێبه‌سته‌.

له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ قایمقامی‌ خانه‌قین محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن وتی‌ "پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نه‌فتخانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ر میلاكی نه‌وتی باكور بۆ سه‌ر میلاكی نه‌وتی ناوه‌ند له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وت گۆڕا، له‌گه‌ڵیشدا ناوه‌كه‌ی بۆ كێڵگه‌ی(دیالی‌)گۆڕی، ئێستا به‌بێ ئاگاداركردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی یان فه‌رمانێكی فه‌رمی، كۆمپانیایه‌كی ئێرانی له‌ نه‌فتخانه‌ خه‌ریكی دامه‌زراندنی خاڵی گواستنه‌وه‌ی گازی كێڵگه‌ی (نه‌فت شا). هه‌روا به‌بێ هیچ فه‌رمان‌وو ئاگاداركردنێك خه‌ریكی نۆژه‌نكردنی دوو خانووه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی كرێكارو كارمه‌نده‌كانی".

وتیشی‌ "ئه‌مه‌ ڕێكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ عێراقه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران‌وه‌ من وه‌ك قایمقامی‌ خانه‌قین به‌هچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ نیم".

له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی نه‌فتخانه‌ ئه‌میر مه‌حمود ڕایگه‌یاند "به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگاداری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نین".

سه‌رچاوه‌یكیش ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاوێنه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ كۆمپانیا ئیرانیه‌كه‌ گازی (نه‌وت شا) به‌ رێگه‌ی كێڵگه‌ی مه‌نسوریه‌ بۆ وێستگه‌ی گازی قودس له‌ راشدیه‌ بكێشن. له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

كێڵگه‌ی نه‌فتخانه‌ كۆنترین كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ له‌ كوردستانه‌ و له‌ ساڵی ١٩٢٤ نه‌وتی‌ تیادا دۆزرایه‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه‌ پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن له‌سه‌ر رووباری ئه‌ڵوه‌ن دامه‌زرا و شاری خانه‌قین بوو به‌شاری پیشه‌سازی نه‌وت. له‌ كۆی ١٤ بیری نه‌وت ته‌نها سوود له‌ ٤ بیریان وه‌رده‌گیرێت كه‌ رۆژانه‌ له‌نێوان ٥٠٠٠-٦٠٠٠ هه‌زار به‌رمیلی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت.


Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site