Feed not found.
Feed not found.

داوا له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كرێت رێگه‌ له‌ته‌عریبكردنی نه‌فتخانه‌ بگرن

xanaqin84.gifسایتی (ئاوێنە):

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ خانه‌قین كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كورستان كراوه‌، به‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵی تیرۆر‌و ته‌عریبكردنی كورد له‌ ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ داواكارن ئه‌و ناوچه‌یه‌ بپارێزرێت.

زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌: له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆسایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌ هاتووه‌ "سیاسه‌تی تیرۆر و ته‌عریبكردنی حه‌وزی حه‌مرین، قه‌ره‌غان، قزره‌بات، ته‌په‌ڕه‌ش و مه‌نده‌لی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند، قاعیده‌ و به‌عس و هه‌موو شوفێنیسته‌كان ، ئێوه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی ماڵ و حاڵ و زه‌وی و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی كوردستان".

ته‌واوی‌ به‌یاننامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:

بۆ به‌ڕێزان

  • سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
  • نوێنه‌رانی كورستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق
  • به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان
  • به‌ڕێز قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین
  • به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌تی شاری خانه‌قین
  • رای گشتی كوردستان
  • راگه‌یاندنه‌كان

سیاسه‌تی تیرۆر و ته‌عریبكردنی حه‌وزی حه‌مرین، قه‌ره‌غان، قزره‌بات، ته‌په‌ڕه‌ش و مه‌نده‌لی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند، قاعیده‌ و به‌عس و هه‌موو شوفێنیسته‌كان شارۆچكه‌ی(نه‌فتخانه‌ی)یشی گردۆته‌وه‌و ده‌یان هاوڵاتی بوون به‌ قوربانی كاره‌ تیرۆریسته‌كان. لێره‌دا به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:

١.      په‌راوێزخستنی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز.
٢.      گۆڕینی میلاكی كۆمپانیاكه‌ له‌ میلاكی نه‌وتی باكور بۆ نه‌وتی ناوه‌ند.
٣.      گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بۆ نه‌وتی دیاله‌.
٤.      پاراستنی ئاسایشه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌فسه‌رو پله‌دارو سوپای به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب.
٥.      جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ل كۆماری ئیسلامی ئیران، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌ی فه‌رمی ئاگادار بكرێنه‌وه‌.

به‌ڕێزان : ئێوه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی ماڵ و حاڵ و زه‌وی و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی كوردستان، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین به‌ زووترین كات هه‌وڵ بۆ پاراستنی نه‌فتخانه‌ و بایه‌خ به‌ پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، بده‌ن.

لیژنه‌ی به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتییه‌كان

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site