Feed not found.
Feed not found.

سبه‌ینێ خانه‌قی خۆپیشاندان ده‌كات

ha23811.jpgسایتی(PUKmedia):
به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌فتخانه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵدان بۆ دووباره‌ پیاده‌كردنه‌وه‌ی ته‌عریبی پاڵاوگه‌كه‌، هاووڵاتیانی شاری خانه‌قی خۆپیشاندانێك سازده‌كه‌ن.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی وت: حكومه‌تی عیراق ماوه‌یه‌كه‌ به‌به‌رنامه‌ كار بۆ دوباره‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی نه‌فتخانه‌ ده‌كات به‌ دامه‌زراندنی كرێكاری عه‌ره‌ب له‌كۆمپانیاكه‌ به‌جۆریك له‌كۆ ی 285 فه‌رمانبه‌ر ته‌نها ١٥ فه‌رمانبه‌ریان كوردن، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ناوه‌كه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌فتخانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وتی دیاله‌و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رمیلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وتی باكوره‌وه‌ بۆ نه‌وتی ناوه‌ندو هێنانی سوپایه‌كی ٦٥٠ كه‌سی بۆ ناوچه‌كه‌و راكێشانی بۆرییه‌كی غاز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری ئیداره‌ی خانه‌قی.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سبه‌ینێ ٢٠١١/٨/٢٤ به‌به‌شدار ی هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران له‌ گۆڕه‌پانی (كرند) سه‌عات ١٠ ی سه‌رله‌به‌یانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ به‌دروشمی (ته‌عریبكردنی نه‌فتخانه‌و شاره‌كانی تر رابگرن) سازده‌كه‌ین.

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site