Feed not found.
Feed not found.

خانه‌قین: ٦پێشمه‌رگه‌ بریندار ده‌بن

b_200_0_16777215_01_images_stories_khanaqin.jpgسایتی (PUKmedia):
سه‌عات ١١:٣٠  خوله‌كی شه‌وی رابردوو ١٠/٢ له‌ناوچه‌ی دۆمان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان جه‌له‌ولاو خانه‌قی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی فه‌وجی ١ی لیوای ٣ ی هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌ئه‌نجامدا ٦ پێشمه‌رگه‌ بریندار ده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌وجی یه‌كی لیوای سێی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوایئه‌وه‌ی له‌كاتی پشووی پێشمه‌رگه‌كاندا بووین، له‌ناكاو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ هات و هاوارو وتنه‌وه‌ی  (الله‌ و اكبر) هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌رمان و دوای شه‌ڕو ته‌قه‌یه‌كی زۆر ٤ پێشمه‌رگه‌مان به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌نزیك باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه‌ كۆمه‌ڵێك بۆمب چێنرابوو كه‌ له‌ ئاكامدا به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢ ی پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون.   
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تاوه‌كو ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌ سه‌ر به‌چ هێزێكن و ژماره‌ی بریندارو كوژراوانی ئه‌و هێزه‌ش نه‌زانراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو سه‌عات ١٢ ی ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك بریندار كه‌ ٦ پێشمه‌رگه‌بوون له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكداندا هێنرانه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینی یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
دواتر له‌ درێژه‌ی ئه‌م رووداوه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site