Feed not found.
Feed not found.

خانه‌قین: لیژنەی بەرگریكردن لەبەرژەوەندییە گشتییەكان داوای‌ خۆپیشاندان ده‌كات

سxanagen2.gifایتی (ئاوێنە):

له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند داواكاریه‌كیان له‌وانه‌ دامه‌زراندنی دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان، لیژنه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ خانه‌قینده‌كات ڕۆژی‌ ٢٠١١/١٠/١٥ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئه‌نجام بده‌ن.



زریان محه‌مه‌د ، سلێمانی‌: له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌ تیایدا ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌ڕۆژی‌ جیهانی‌ ٢٠١١/١٠/١٥ هه‌موو خه‌ڵكی‌ خانه‌قین به‌شداربێت له‌ خۆپیشاندانێكی‌ هێمنانه‌‌و "لەم رۆژە، دوور لەهەر شێوەیەكی توندوتیژی وەرە سەر شەقام‌و داوای مافە سرووشتی‌و مرۆییە هاوبەشەكان دووپات بكەوە".

ته‌واوی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:

 بانگەواز بۆ رۆژی جیهانی

قەیرانی سیستێمی لیبڕالیزمی نوێ بووە بە بەڵا‌و خەڵك بە داخوازییە كۆمەڵایەتییەكانی بەشێوازی مەدەنی، ئاشتییانەو بەزمانی ئەقڵ حیكمەت‌و بە چاوی ئومیدەوە لە شەقامەكان پەیامی حوكمی رەشیدی دادوەری كۆمەلایەتی بەرزدەكەنەوە. هەرچۆن رووبار، ئۆقیانۆس، ئاسمان، شەقام، فۆیەفوكس، ماسی رووبارەكان‌و هەوا موڵكی گشتین‌و هەموومان تا رادەیەكی زۆر وەك یەك سوودیان لێوەردەگرین، دەمانەوێ بەهەمان شێوە بەیەكسانی سوود لە بەرهەمی زەمین وەربگرین!

ئیلیتەی سیستێم‌و حكومەتی كۆمپانیاو بانقەكان (١% كۆمەڵگە پێكدەهێنن)وەك دڕندە لەگەل مرۆڤایەتی‌و ژینگەكەی رەفتاردەكەن(قەیرانی بێكاری، قەیرانی گرانی، قەیرانی گەرمی‌و پیسی ژینگە، قەیرانی برسییەتی، قەیرانی جەنگ‌و وێرانكردن‌و پێشێلكردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلان)و بیر لە قازانجی خۆیان دەكەنەوە، بۆیە زیانلێگەوتوان هەر لە(روم)وە تا هامبۆرگ، لە ڤیسكۆنسن، ئۆهیو بۆ بۆرصەی نیویورك تا قاهیرە، لەئامەدو ئەستەنبولەوە تا قامیشلو‌و دیمەشق‌و عەدەن‌و بەرشەلۆنە‌و ئەسین ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

ئێمە كەسانی ئاسایی‌و چالاكوانی مەدەنین، نە حزبین‌و نە رێكخراو، بەڵام هەر كەس، حزب‌و رێكخراوێكی پێشكەوتنخواز دەتوانێ لە ریزماندا شوێنی خۆی بكاتەوە. ئێمە وەك بەشێك لە بزووتنەوەیەكی دیموكراسی جیهانی دژ بە بێكاری، گرانی، گەندەڵی، بیروكراسی، خوێندن بە پارە‌و دابەشكردنی هاوڵاتیان بۆ هاولاتی پلەیەك‌و پلە دوو، بە شێوەیەكی ناتوندوتیژ داوادەكەین:

كار، بیمە كۆمەڵایەتییەكان وەك چاودێری تەندرووستی، مافی خۆراكی سرووشتی، نیشتەجێبوون‌و خوێندن بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن. 2- ژینگە بپارێزن.


لە خانەقین داوادەكەین:


  1. ١. دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان دابمەزرێنن.

  2. ٢. درووستكردنی دایەنگە.

  3. ٣. قەرزی خانوبەرە، قەرزی بچوك بۆ لاوان، پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هاوڵاتیان.

  4. ٤. پاڵاوگەی ئەڵوەن‌و كارگەی گاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە نەفتخانە دابمەزرێ.

  5. ٥. خانوو بۆ بێخانووەكانی شار درووست بكەن.

  6. ٦. نۆژەنكردنی كارگەی رستن‌و چنین.

  7. ٧. پاراستنی باخەكان لە وشككردن‌و سووتاندن.

  8. ٨. سەوزكردنی خانەقین.

  9. ٩. درووستكردنی یاریگا بۆ لاوانی گەڕەكە پەراوێزخراوەكان.

  1. ١٠. دابینكردنی دكتۆر، ئامێرو دەرمان بۆ نەخۆشخانەی گشتی بەشێوەیەك كە هەژارەكان ناچارنەبن بەقەرزوەرگرتن یان بە كۆمەكی خێرخوازان لە نەخۆشخانەی كەرتی تایبەت 
         نەشتەرگەری پێویستیان بۆ بكرێ.
  1. ١١. كۆنتڕۆڵكردنی گرانی بازاڕ بەشێوەیەكی باشتر‌و راگرتنی یاریكردن بە نرخی كاڵاكان. 

لەپێناو ئەم داواكارییە گشتی‌و تایبەتانە، پێكەوە لەگەل قوربانییانی سیستێمی لیبڕلیزمی نوێ لەهەموو جیهان، رۆژی ٢٠١١/١٠/١٥، كاتژمێری ٤ی عەسر بەشێوەیەكی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی كرندنی گرددەبینەوە، تۆش وەرە تا پێكەوە داوای مافە ئینسانییەكەی خۆمان بكەین. .ئەمە مافی خۆمانە.
كوردستانیان:

لەم رۆژە، دوور لەهەر شێوەیەكی توندوتیژی وەرە سەر شەقام‌و داوای مافە سرووشتی‌و مرۆییە هاوبەشەكان دووپات بكەوە!


لیژنەی بەرگریكردن لەبەرژەوەندییە گشتییەكان

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site