Feed not found.
Feed not found.

حكومەتی عێراق هەوڵدەدات ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی خانەقین لاببات

سایkurdish-flag.gifتی (هاوڵاتی):

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای دیالە بەسایتی هاوڵاتی راگەیاند كە حكومەتی عێراق لەرێگەی پارێزگای دیالەوە لەهەوڵی ئەوەدایە نوسراوێك ئاراستەی ئیدارەی خانەقین بكات بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بینای دامو دەزگا حكومییەكان. سەرچاوەكە بەسایتی هاوڵاتی وت”حكومەتی عێراقی پێییوایە خانەقین سەربە هەرێمی كوردستان نییە تا ئاڵای كوردستان بەسەر دام و دەزگاكانیەوە بەرزبكرێتەوە”.

لای خۆیەوە سەمیر نور سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی قەزای خانەقین بەسایتی هاوڵاتی راگەیاند”بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین ئاڵای كوردستان لاببەین”.

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی قەزای خانەقین وتیشی”ئەگەر نوسراوی لەوشێوەیەمان بۆبێت نەك پابەند نابین پێوەی بەڵكو ئەگەر ناچارببین ئاڵای عێراقیش دادەگرین و تەنها ئاڵای كوردستان دەهێڵینەوە”.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site