Feed not found.
Feed not found.

په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین جه‌خت له‌سه‌ر به‌زركردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌كاته‌وه‌

سxwendn.jpgایتی (PUKmedia):
به‌بڕیاری نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌ نوسراوێكی ره‌سمی كه‌ ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عیراق كراوه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قوتابخانه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌،  له‌ به‌رامبه‌ردا  به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین جه‌خت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ناو خوێندنگه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌.
به‌نوسراوی ره‌سمی ژماره‌ ١٦٣٦ كه‌ رۆژی ٢٠١١/٩/٢٧ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌وه‌ ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عیراق كراوه‌ له‌پارێزگای ناوبراو، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خوێندنگاكانی سنوری قه‌زای خانه‌قین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ عه‌مید روكن جه‌میل كامل عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ نوسراوه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عیراق كردووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ٢٠١١/١٠/١١ مامۆستا ئه‌حمه‌د یوسف عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین له‌ دووكۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی سنوری جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و خانه‌قی كۆبووه‌وه‌.
له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ناو خوێندنگه‌كاندا كردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی زمانی خوێندنی كوردی له‌ناو خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كاندا كردووه‌ته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین به‌ ئاماده‌بووانیشی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه‌و ده‌بێت هاووڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ گوێ بیستی فه‌رمان و بڕیاری لایه‌نه‌ شۆڤێنییه‌كان نه‌بن و په‌یڕه‌وی زمانی كوردی بكه‌ن و بایه‌خ به‌و زمانه‌ بده‌ن.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site