Feed not found.
Feed not found.

خانەقین بڕیارى داگرتنى ئاڵاى کوردستان لەسەر دامودەزگا حکومییەکان رەتدەکاتەوە

سkurdish-flag.gifایتی(هاوڵاتی):

ئیدارەی قەزای خانەقین بڕیارێكی پارێزگای دیالەی رەتكردەوە، كە تایبەت بوو بەداگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەردام و دەزگا حكومییەكانی ئەو قەزایە.

محەمەد مەلاحەسەن قائیمقامی قەزای خانەقین، بەسایتی هاوڵاتی وت”بڕیارێكی پارێزگای دیالەمان پێگەیشتووە كە داواكراوە ئاڵای كوردستان لەسەر دام و دەزگاكانی خانەقین دابگیرێت و تەنها ئاڵای عێراق بهێڵدرێتەوە”.

بەوتەی قائیمقامی خانەقین، بەنوسراوی فەرمی پارێزگای دیالەیان ئاگادار كردووەتەوە كە”پابەند نابین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەوە”، چونكە ئەو بڕیارە لەخزمەتی بارودۆخی قەزاكەدا نیە.

محەمەد مەلاحەسەن جەختیكردەوە”چەندین بڕیاری تری لەو شێوەیەمان لەدیالەوە ئاڕاستەكراوە، بەڵام جێبەجێمان نەكردووە”.

پێشتر سایتی هاوڵاتی بڵاویكردەوە كە حكومەتی عێراق هەوڵدەدات ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی قەزای خانەقین لاببات.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site