Feed not found.
Feed not found.

جه‌له‌ولا.. ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ٤ برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سایتی (PUKmedia):

agrrr811_thumb_medium308_231.jpgئه‌مڕۆ ٢٠١١/١١/٩ ئۆتومبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ٤ برینداری لێكه‌وته‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناحیه‌كه‌ به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌عات ٢:٣٠ ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتی زرغام مه‌حمود عه‌بدوڵڵا كروی كه‌ له‌جۆری پیكابه‌و له‌كاتی ده‌رچونیدا له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوه‌و قاچێكی له‌ده‌ستداوه‌و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ نازانرێت ئایا تیرۆریستان بۆمبی موگناتیسیان به‌و ئۆتومبێله‌وه‌ لكاندبێت بۆ ئه‌وه‌ی بیته‌قێننه‌وه‌ یان شۆفێره‌كه‌ خۆی ئه‌و ئۆتومبێله‌ی بۆمبڕێژكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی ناحیه‌كه‌دا بیته‌قێنێته‌وه‌.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زرغام مه‌حمود كروی كوڕی ئه‌فسه‌رێكی سوپای پێشووی عیراق بوه‌و ده‌ستی له‌ گه‌ڵ تیرۆستاندا تێكه‌ڵكردوه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site