Feed not found.
Feed not found.

ئێران ئاوی ئه‌ڵوه‌ند وشكده‌كات

سb_200_0_16777215_01_images_stories_alwan-weshkboo.jpgایتی (PUKmedia):

بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌ن گیرایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان و جوتیارو خاوه‌ن باخه‌كانی سنوره‌كه‌ به‌جۆرێك كه‌ زۆربه‌ی باخه‌كانی خانه‌قین وشكبوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تاهیر مه‌حمود لێپرسراوی هۆبه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خانه‌قین به‌ PUKmediaی رایگه‌یاند: روباری ئه‌ڵوه‌ن له‌ كۆتایی وه‌رزی به‌هاره‌وه‌ كه‌مبۆته‌وه‌و له‌ ١٧-٦-٢٠١٢ ه‌وه‌ به‌پێی پێوه‌ره‌كانی هۆبه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خانه‌قین له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌ن كراوه‌ به‌ (٠،٢٥)م٣ له‌چركه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌و كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارانی سنوری خانه‌قین گه‌یاندوه‌
له‌ئێستاداو له‌گه‌ڵ وه‌رزی گه‌رماو گه‌رمی گه‌رمه‌سێردا خانه‌قین پێویستی به‌ ٦ بۆ ٧ مه‌تر سێجا ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ن هه‌یه‌ بۆ ئاوەدانی باخ و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و بۆ خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site