Feed not found.
Feed not found.

هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا ناكه‌م تا ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌رنه‌درێته‌وه

سایتی (PUKmedia):

وه‌زیری بازرگانی عیراق رێككه‌وتننامه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌ و برِیاریدا تا ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و ئاوه‌كانی تر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌رنه‌درێته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئیمزا نه‌كات.

خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی عیراق تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 15/8 له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق و ئێران ئه‌نجامدرا و پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بڕیاربوو رێككه‌وتننامه‌یه‌كی بازرگانی ئیمزا بكرێت، به‌ڵام من وه‌ك وه‌زیری بازرگانی عیراق ئاماده‌نه‌بووم ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ ئیمزا بكه‌م ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئێرانی كێشه‌ی رووباری ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قین و رووباره‌كانی تر چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن.

وه‌زیری بارزگانی عیراق راشیگه‌یاند: ئاگاداری وه‌زیری بازرگانی ئێران و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ترم كرد كه‌ ناكرێت شارو شارۆچكه‌كانمان به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و رووبارانه‌وه‌ بێ ئاو بن و ئێمه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئیمزا بكه‌ین، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك ئاوه‌كان به‌ردرانه‌وه‌ ئه‌وا منیش ئاماده‌م رێككه‌وتننامه‌كان ئیمزا بكه‌م.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site