Feed not found.
Feed not found.

ئه‌و كوردانه‌ی باخه‌كانیان له‌سه‌ر عه‌ره‌ب تاپۆ كراوه‌ خۆپیشاندانیان سازكرد

سایتی b_200_0_16777215_01_images_stories_jutiarani_alimurad.jpg(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر بڕیارێكی حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌ تاپۆكردنی باخه‌كانی گوندێكی خانه‌قین له‌سه‌ر عه‌ره‌ب، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دانیشتوانی گوندی حاجی عه‌لی موراد گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م دادگای خانه‌قین رێكخست.


به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه‌ داوایان كرد به‌ زوترین كات ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵبوشێنرێته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌م گردبونه‌وه‌یه‌مان له‌به‌رده‌م دادگای خانه‌قین رێكخست بۆ داواكردنی مافه‌كانمان،چونكه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌و باخانه‌ین و له‌ ساڵی ١٩٥٣وه‌ دروستمان كردوه‌.
وتیشی: له‌ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ دورخراینه‌وه‌ له‌ گونده‌كه‌مان، ئێستا له‌ دوای ئازادی عیراق زه‌وییه‌كانمان له‌سه‌ر عه‌ره‌ب تاپۆ كراوه‌. به‌ راستی ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای دوباره‌ ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه‌یه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ زوترین كات كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات.
به‌پێی بریارێكی حكومه‌تی عیراق ١٦ دونه‌می زه‌وی كشتوكاڵی هاولاَتیانی كوردی گوندی حاجی عه‌لی موراد له‌سه‌ر عه‌ره‌ب تاپۆ كراوه‌، ئه‌و بریاره‌ش بۆته‌ هۆی كێشه‌نانه‌وه‌ له‌ نێوان كورد وعه‌ره‌ب له‌ گونده‌كه‌.

b_200_0_16777215_01_images_stories_11020128742fvpsue83_2.jpg

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site