Feed not found.
Feed not found.

ئێران ئاوی ئەڵوەنی بەردایەوە

سایتیb_200_0_16777215_01_images_stories_khanaqin.jpg (هاوڵاتی):

دوای‌ زیاتر لەچوار مانگ گرتنەوەی‌ ئاوی‌ ئەڵوەن لەلایەن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانەوە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە جارێكی‌ تر ئەو ئاوە بەردرایەوە، بەڵام ناگاتە خانەقین.

ئەندامێكی لیژنەی بەرگری لەبەرژەوەندییە گشتیەكانی خانەقین، بەهاوڵاتی ڕاگەیاند، دوای‌ ئەوەی‌ لەمانگی‌ ئابی‌ ئەمساڵدا ئێرا ئاوی ئەڵوەنی بەردایەوە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 11/10 كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكیتر ئاوەكەی بەردایەوە، بەڵام بەهۆی كەمی ئاوەكەوە ناگاتە خانەقین.

گرتنەوەی‌ ئاوی‌ ئەڵوەن لەچەند مانگی‌ رابردودا جگە لەزیانی‌ مادی‌ بەر هاوڵاتیانی خانەقین، زیانی‌ جەستەیشی‌ لێكەوتەوە، لەوانەش بڵاوبونەوەی‌ نەخۆشی‌ پێست، هەروەها دەیان دۆنم رەزو باخ بەهۆی بێ ئاوییەوە بێ بەرهەم بون‌و هەندێكیشیان ووشك بوون.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site