Feed not found.
Feed not found.

ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی‌ تۆمه‌تبار بوو به‌داگیركردنی‌ موڵكی‌ كورد، كوژرا

سایتی (ئاوێنە):awwene_19.JPG

ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ عه‌ره‌به‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن جوتیاره‌ كورده‌كانی‌ گوندی عه‌لی مورادی قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌ تۆمه‌تباركرا به‌داگیركردنی‌ باخه‌كانیان، دوێنێ، هه‌ینی‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

ئاودێر محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: ڕائید یوسف دارا خان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای‌ خانه‌قین، ئه‌مرۆ، شه‌ممه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، دوێنێ پاش نوێژی هه‌ینی له‌كاتێكدا حه‌سه‌ن عه‌زیز كه‌ ئه‌ندازیاره‌ له‌شاره‌وانی خانه‌قین‌و به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، له‌كاتی‌ گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌سترێژی‌ گوله‌ی‌ لێكراوه‌و كوژراوه‌.

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ ژماره‌یه‌ك له‌جوتیاره‌ كورده‌كانی‌ گوندی عه‌لی مورادی قه‌زای خانه‌قین خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ عه‌ره‌به‌یان تۆمه‌تباركرد به‌داگیركردنی‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان.

‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای‌ خانه‌قین ووتیشی، تائێستا كه‌س به‌تۆمه‌تی كووشتنی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هه‌رچه‌نده‌ كه‌سوكاری ئه‌ندازیاره‌ كوژراوه‌كه‌ سكاڵایان تۆماركردووه‌، به‌ڵام له‌سكاڵاكه‌دا ناوی‌ كه‌سێكی‌ دیاریكراو نه‌هاتووه‌.
له‌لێدوانێكی‌ پێشوتریدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، حه‌سه‌ن عه‌زیز -حه‌سه‌ن عه‌ره‌ب- جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌كردبوه‌وه‌‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی یاسایی‌ هه‌یه‌و له‌ساڵانی‌ ‌هه‌شتاكاندا ئه‌و موڵكانه‌ی كڕیوه‌

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site