Feed not found.
Feed not found.

ئێران پێویستی بە ئەڵوەن نەماوە بۆیە ئاوەكەی بەرداوەتەوە

 سایتی (هاوڵb_200_0_16777215_01_images_stories_corekitirit.jpgاتی):

لەگەڵ ئەوەی هەفتەی رابردوو ئێران بەردانەوەی ئاوی ئەڵوەنی زیاتر كرد، بەرپرسانی قەزای خانەقین دەڵێن هۆكاری بەردانەوەی ئاوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێران لەم كاتەدا پێویستی بە ئاوەكە نەماوە، بەهۆی كۆتایی هاتنی وەرزی هاوین بۆیە ئاوەكەی بەرداوەتەوە.

 گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەنی قەزای خانەقین لە چەند ساڵی رابردوودا لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە زیانی گەورەی بە قەزاكە گەیاندووە، هاوینی رابردوو ئاوەكە بە تەواوی وشكی كردو چەند گوندێكی ناوچەكەش بەهۆەیەوە چۆڵكران.

 هەفتەی رابردوو جارێكی تر ئێران بە فەرمی بەردانەوەی ئاوی ئەڵوەنی زیادكرد بۆ 1 مەترسێجا لەچركەیەكدا، ئەمەش چوار ئەوەندەی بەردانەوەكەی سێ مانگی رابردووبوو بەریدایەوە دوای وشكووبنی یەكجاریی ئاوەكە لە سەرتای وەرزی هاوین.

ماوەی‌ چەند ساڵێكە ئێران سەرقاڵی‌ كاركردنە لە دروستكردنی‌ چەندین پرۆژە و بەنداوی‌ گەورە لەبەردەم سەرچاوەی‌ ئەو رووبارانەی‌ كە دەڕژێنە ناو خاكی‌ هەرێمەوە، بە تایبەتی‌ رووباری‌ سیروان‌و زێی بچووك كە گەورەترین رووبارن لە ئێرانەوە دێنە ناو هەرێمی‌ كوردستانەوە.

 یەكێك لەو رووبارانەی كە لە چوار ساڵی رابردوودا رووبەرووی گرتنەوەی وشكبوون بووەتە لە لایەن ئێرانەوە، رووباڕی ئەڵوەنە كە بەقەزای‌ خانەقیندا تێپەڕ دەبێت. ساڵێك لەمەوبەر رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەبەردەم بارەگای كونسولگەری ئێران لەسلێمانی نارەزایەتییان ئەنجامدا. هەرچەندە بۆ ماوەیەك ئاوەكە بە شێوەیەكی رێژەیی بەردرایەوە، بەڵام دیسانەوە گیرایەوە.

 لەگەڵ وشكبوونی رووباری ئەڵوەن، مەترسی ئەوەش دەكرێت كە چارەنووسی سیروانیش بەو شێوەیەی لێبێت. ئەمەش پاش ئەوەدێت كە زانراوە ئێران هەوڵدەدات رێرەوی سیروان بگۆڕێت.

 لە ساڵەكانی چلەكانی سەدەی رابردوودا رێكەوتننامەیوگ لە نێوان عێراق و ئێراندا واژۆكراوە كە بەشێك لەو ئاوە بێتە خاكی عێراقەوە، بەڵام ئێران ماوەی چەند ساڵێكە ناو بەناو ئاوەكە دەگرێتەوە.

 سەمیر محەمەد نور سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی قەزای خانەقین بەردانەوی ئاوی ئەڵوەنی لەم ساتەدا بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە “ئێران پێویستی بە ئاوەكە نەماوە، چونكە وەرزی زستان لە پێشەو لە هاویناندا ئێران ئیشی پێی هەیە بۆیە دەیگرێتەوە”.

 ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی داهاتی ئاو لەقەزای خانەقین پێی ڕاگەیاندوون، كە دەسەڵاتدارانی ئێران بڕی هاتووی ئاوی ئەڵوەندیان بۆ 1 مەترسێجا لەچركەیەكدا زیادكردووە، كە پێشتر تەنها چواریەكی مەترێك سێجا بوو لە چركەیەكدا، كە بەر لەچەند ڕۆژێك لەدوای گرتنەوەی بۆ 90 ڕۆژ سەرلەنوێ بەردرابۆیەوە. تا پێش گرتنەوەی ئاوەكە لە لایەن ئێرانەوە؛ لە حاڵەتی ئاساییدا لە چركەیەكدا زیاتر لە 12 مەتر سێجار ئاو هاتووەتە ناو خانەقینەوە.

 رووباری ئەڵوەن لە سەرچاوەكەیەوە لە ئێران، تا دەگات بە رووباری سیروان لە عێراق 152 كیلۆمەترە، لەو ژمارەیەش 89 كیلۆمەتری دەكەوێتە خاكی ئێرانەوە 63 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە خاكی عێراقەوە، سێ بەنداویشی لەسەر دروستكراوە، هەركاتێك وڵاتی ئێران بیەوێت ئەوا بەو بەنداوانە ئاوی ئەڵوەن دەگرێتەوە و نایەڵێت بێتە خاكی عێراقەوە.

 پێشتر ئاوی ئەڵوەن رووبەری 35 هەزار دۆنم زەوی ئاوداوە، گرتنەوەی ئاوەكەش زیانی بە شاری خانەقین گەیاند لە رووی ژینگەو كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە. گرتنەوەی ئاوەكە هەروەها بووەتە هۆی وشكبوونی بیرە ئیرتیوازییەكانی ناوچەكە، بەوەش زیانی زۆری بەو قەزایە گەیاندووە.

سەمیر نیگەرانە لەوەی تائێستا هیچ كەسێك لە حكومەتی سەردانی نەكردوون لەسەر ئەو كێشانەیان، بەپێویستیزانی حكومەتی هەرێم هەوڵبدات بۆ چارەسەری كێشەكانیان.

 وەك هەوڵێك بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە نزیكەی دوو ساڵە وەزارەتی سامانە ئاوییەكانی عێراق دەستی كردووە بە دروستكردنی بەنداوی ئەڵوەن، بەپێی راگەیاندراوێكی ئەو وەزارەتە بەنداوەكە توانای گلدانەوەو لە خۆگرتنی (35) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

 حەسەن جیهاد نوێنەری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەكرد وەك پەرلەمان ئیمزایان لە دژی گرتنەوەی ئاوەكە كۆكردۆتەوەو حكومەتیش لەگەڵ ئێراندا قسەی كردووە بۆ ئەوەی ئاوەكە تا نەیگرنەوە، “بەڵام ئەوان لە وەرزی هاویندا دەیگرنەوە”.

 وتیشی “خۆشبەختانە لە ئێستادا بەنداوێكی باش لەخانەقین دروستكراوە كە توانای گلدانەوەی ئاوێكی زۆری هەیە، بەوەش ئەو فشارە دروست نابێت كە ئێستا هەیە”

 نزیكەی‌ 24 رووبار لە ئێرانەوە دێنە خاكی‌ عێراقەوەو بە تایبەتی‌ لە شارەكانی‌ سەر بە پاریزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هەولێر و دیالە. ئێران لەساڵی‌ پارەوە بڕیاریداوە بە بڕینی‌ زۆربەیان‌و گۆڕینی‌ رێڕەوی‌ هەندێكیان‌و دروستكردنی‌ بەربەست لەسەر هەندێكی‌ تریان.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site