Feed not found.
Feed not found.

خانه‌قین, ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت

ساb_200_0_16777215_01_images_stories_10___images_stories_hozan5_110.jpgیتی (PUKmedia):

به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له‌ كوردانی باكوری كوردستان، به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ مانیانگرتووه‌، بریاره‌ ئه‌مڕۆ ٢٠١٢/١١/١  له‌ قه‌زای خانه‌قین خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیری كردن له‌و زیندانیانه‌ رێكبخرێت.

سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگیری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان هه‌ستاوه‌ به‌رێكخستنی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌قه‌زای خانه‌قین بۆ پشتگیریكردن له‌كوردانی باكور به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی.
وتیشی: ئامانجمان پاڵپشتی كردنی برا كورده‌كانمانه‌، به‌تایبه‌ت له‌ئازادكردنی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌ بێ تاوانن و به‌بێ هیچ پاساوێكی باوه‌رپێكراو له‌زیندانه‌كانی توركیادا به‌ندكراون.
راشیگه‌یاند: چاوه‌روان ده‌كه‌ین جه‌ماوه‌ری ئێجگار زۆر له‌ دانیشتوانی قه‌زاكه‌ تیایدا به‌شداربن و داواشمان وایه‌ له‌هه‌ر كوردێك نه‌ته‌وه‌ په‌روه‌ر به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بكات.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site