Feed not found.
Feed not found.

خانه‌قین له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ژێر ئاو كه‌وتندایه

سایتb_200_0_16777215_01_images_stories_dareyachae-_xanaqen-_dashti.jpgی (ئاوێنە):

به‌رپرسانی‌ ئیداری‌‌و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی له‌قه‌زای خانه‌قین ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ ته‌واونه‌بوونی‌ به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن، مه‌ترسی بۆ خانه‌قین دروستكردوه‌و قه‌زاكه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ژێر ئاو كه‌وتندایه.


 له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌زای خانه‌قین، سه‌میر محه‌مه‌د نور، ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی‌ پێویست بوو له‌مانگی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵدا كاره‌كانی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن ته‌واو بوایه‌، به‌ڵام تائێستا كاره‌كانی‌ دروستكردنی‌ به‌نداوه‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌.

به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ قه‌زای‌ خانه‌قینه‌وه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سه‌میر محه‌مه‌د وتیشی، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ئه‌و به‌نداوه‌ی بكردایه‌، ئه‌وا سزایان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی‌ به‌نداوه‌كه‌ ناكه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌زای خانه‌قین ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو كه‌ چه‌ند جارێك هۆشداریانداوه‌ له‌ئه‌گه‌ری روخانی‌ به‌نداوه‌كه‌ له‌كاتی‌ بارینی‌ باران‌و دروستبونی‌ لافاودا كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی‌ ژێر ئاو كه‌وتنی‌  خانه‌قینی‌ لێده‌كرێت.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری خانه‌قین، تاهیر محه‌مه‌د، ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ جێبه‌جه‌كاری‌ به‌نداوه‌كه‌ بریاریاندابوو كه‌ له‌مانگی‌ نیساندا كاره‌كانی‌ به‌نداوی‌ ئه‌ڵوه‌ن ته‌واو بكه‌ن‌، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌رو تائێستا به‌نداوه‌كه‌ ته‌واونه‌كراوه‌.

هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی به‌رگریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خانه‌قین، سه‌لام عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاوێنه‌نیوز خسته‌روو كه‌ له‌كاتی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی‌ رابردووی‌ قه‌زای‌ كه‌لاردا كه‌ له‌هه‌مانكاتدا بارانێكی به‌خوڕ له‌خانه‌قینیش باری، مه‌ترسی ته‌قین‌و رووخانی‌ به‌نداوه‌كه‌ له‌ ئارادابوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ بوو كه‌ حاڵه‌تی نائاسایی له‌خانه‌قین ڕاگه‌یه‌ندراو ده‌وامی‌ خوێندن‌و داموده‌زگاكانی‌ دیكه‌ راگیرا.
له‌تازه‌ترین پێشهاتیشدا بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی داڕوخانی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن، به‌رپرسانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی خانه‌قین به‌سه‌ر په‌رشتی قایمقامی خانه‌قین كۆبونه‌وه‌و له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌، قایمقامی خانه‌قین، محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاتوتوێی زۆر پرسی تایبه‌تیان كردووه‌ په‌یوه‌ست به‌مه‌ترسیه‌كانی داڕوخانی‌ به‌نداوه‌كه‌.

خانه‌قین له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ژێر ئاو كه‌وتندایه

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site