یه‌كێتی پێشنیارده‌كات بودجه‌و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خانه‌قین له‌رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه نه‌بێت
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی پێشنیارده‌كات بودجه‌و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌زاكه‌یان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ههرێمو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه راسته‌وخۆبێت نه‌ك له‌رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه. ئاودێر محه‌مه‌د، گه‌رمیان: به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شێركۆ میروه‌یس، ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، ته‌نیا بۆ زو به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داخوازی‌و داواكانی خه‌لكی خانه‌قین‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێشنیارمانكرد راسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی بوجه‌و هاوكاری بنرێت بۆ خانه‌قین.
وتیشی، قه‌زاكه له‌لایه‌ن دیاله‌وه پشتگوێخراوه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئێستا كه مانگی ٧ ی ٢٠١٣ یه بوجه‌ی ٢٠١٢ هێشتا سه‌رفنه‌كراوه. جگه له‌وه‌ی به‌شی زۆری داموده‌زگاكانمان به‌ستراون به‌هه‌رێمه‌وه بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی وهزارهتهكانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاوكاری خانه‌قین بكرێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاوێنهنیوزدا كه ئایه ئه‌و داواكاریه‌ی یه‌كێتی بۆ بونی جۆرێك لهناكۆكیو كوتله‌كاری نێوان یهپرسانی ئه‌و حزبه ناگه‌ڕێته‌وه له‌سنوری كهلارو خانه‌قین‌و له‌نێوان مه‌ڵبه‌ندو قایمقامی یه‌كێتی لهلایهكو ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌كی دیكه، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی دوپاتیكرده‌وه، ئێمه‌و ئیداره‌ی گهرمیانو هه‌ولێر هه‌موو یهكێكینو هیچ مه‌به‌ستێكمان نیه.
ماوه‌یه‌كه میدیاكان باس له‌بونی جۆره ناكۆكیه‌ك ده‌كه‌ن له‌نێوان یه‌كه ئیداریه‌كانی خانه‌قین‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان لهلایهكو مه‌ڵبه‌ندی یهكێتیو ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌كی تر.
داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی رۆژی، پێنجشه‌ممه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا خرایه‌روو كه له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی خانه‌قین‌و میدیاكاران‌و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرفت‌و پرسه هه‌ستیاره‌كانی تایبه‌ت به‌قه‌زاكه.