Feed not found.
Feed not found.

پۆلیسی خانه‌قین ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

سایتی (PUKmedb_200_0_16777215_01_images_stories_4739171782013_3.gifia ):

له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شی پۆلیسی خانه‌قین ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان.  موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ PUKmedia ئاشكرایكرد، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ تاوه‌كو له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شی پۆلیسی خانه‌قین ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه‌.

وتیشی: دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌شی پۆلیسی قه‌زای خانه‌قین هاوشێوه‌ی قه‌زاكانی (كه‌لارو كفری و چه‌مچه‌ماڵ) به‌شێك ده‌بێت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان و ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site