Feed not found.
Feed not found.

ئه‌مجاره‌ خانه‌قین چه‌كی‌ قه‌ره‌بووی‌ به‌ر ناكه‌وێت

سایتی (خه‌b_200_0_16777215_01_images_stories_xaneqin.jpgندان):

به‌رپرسی نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی مادده‌ی ١٤٠ ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو سێ هه‌زار و ٥٠٠ چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌ و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌گاته‌ شاری كه‌ركوك.

 له‌و باره‌ییه‌وه‌، كاكه‌ ڕه‌ش سه‌دیق به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند:"بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو، ١٩٧١ چه‌كی قه‌ره‌بووی ئاواره‌و ١٤٤٠ چه‌كی عه‌ره‌بی هاورده‌ بگاته‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كێشه‌ی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌شی‌ ژمێریاری‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر كراوه‌".

 له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتیشی‌، تاوه‌كو ئێستا ٣٨ هه‌زار چه‌كی ئاواره‌و ١٢ هه‌زار چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌رێگه‌ی نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی مادده‌ی (١٤٠) ه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌.

 لای‌ خۆشییه‌وه‌، به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ مادده‌ی‌ ١٤٠ له‌ خانه‌قین عه‌دنان مه‌نسور به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند:" خانه‌قین تاوه‌كو ئێستا چه‌كی‌ قه‌ره‌بووی‌ تازه‌ی‌ پێنه‌گه‌شتووه‌، چونكه‌ پێش مانگی‌ ره‌مه‌زان ٥٠٠ چه‌كی‌ قه‌ره‌بوومان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ین له‌ ساڵی‌ تازه‌دا چه‌كی‌ تازه‌مان بگاته‌ ده‌ست".

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site