Feed not found.
Feed not found.

وه‌فدێكی هه‌رێم له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌چێته‌ ئێران

سایتی (PUKmeb_200_0_16777215_01_images_stories_alwan-weshkboo.jpgdia):

به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ ئاوی سه‌رزه‌وی و په‌ره‌پێدان به‌پرۆژه‌كانی ئاودێری له‌ هه‌رێم، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ خولێكی دیزاینی پرۆژه‌ی ئاوی بكه‌ن كه‌ له‌ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێراندا ئه‌نجامده‌درێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌ گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووباری سیروان و ئه‌ڵوه‌ن تاوتوێده‌كرێت.

شێركۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاودێری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری گه‌رمیان، به‌شداری له‌ خولی دیزانی پرۆژه‌ی ئاوی ده‌كات كه‌ له‌ دوورگه‌ی كیشی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: له‌ خوله‌كه‌دا داوا له‌وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێت جارێكی تر ئاوی روباره‌كانی قۆره‌تو ئه‌ڵوه‌ن نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك له‌ خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌ر به‌ئاوی ئه‌و دوو روباره‌ گیراوه‌، به‌تایبه‌ت ئاوی ئه‌ڵوه‌ن.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا وڵاتی ئێران چه‌ندین به‌نداوی له‌ سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ند دروستكردوه‌، كه‌ زیان له‌ پرۆژه‌ ئاودێریه‌كان ده‌دات له‌ گه‌رمیاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی پرۆژه‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌ئێستادا به‌نداوی باوه‌نور له‌سه‌ر روباری سیروان و به‌نداوه‌كانی ئاوه‌ سپی و قادركه‌ره‌م و خۆرنه‌وه‌زان له‌سه‌ر روباری ئاوه‌ سپی له‌ سنوری گه‌رمیان له‌ بواری جێبه‌جێكردندان و هه‌وڵیشده‌ده‌ن به‌نداوه‌كان ته‌نها پشت به‌ئاوی باران نه‌بستن و ئاوی رووباره‌كانیش زیاتر بكه‌ن.

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site