Feed not found.
Feed not found.

خانه‌قین، كه‌م ئاوی كێشه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زاكه‌یه‌

سایتیb_200_0_16777215_01_images_stories_alwan-weshkboo.jpg (PUKmedia):

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی شاری خانه‌قین له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ فراوان بوونێكی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌، دوای گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شاره‌كه‌ بۆ زیدی باب و باپیرانی خۆیان، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تازه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌ دا دروست ببێت و پێوستی زۆریان به‌ ئاو هه‌یه‌.

به‌ڵام پاڵاوتگه‌ی ئاوی خانه‌قین ناتوانێت هه‌موو پێوستیه‌كانی هاووڵاتیان پڕ بكاته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ له‌ كه‌ناڵی باڵاجۆ دێت به‌ پێی پێوست نیه‌، چونكه‌ روو به‌ رووی زۆر گرفت ده‌بێته‌وه‌.

زه‌كی محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوی خانه‌قین به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ له‌ جۆگه‌ی باڵاجۆ دێته‌ ناو پاڵاوتگه‌كه‌مان به‌ سێ قۆناغ كاری پاڵاوتنی بۆ ده‌كرێت، سه‌ره‌تاش ئه‌و ئاوه‌ كه‌ دێته‌ نێو حه‌وزی پاڵاوتگه‌كه‌ له‌ كاتژمێرێكدا ١٢٠٠ مه‌تری سێجا ئاو وه‌رگرێت له‌رێگه‌ی دوو ترۆمپاوه‌، دواتر راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو فلته‌ره‌كانی پاڵاوتگه‌كه‌وه‌، كه‌ هه‌شت فلته‌ره‌، كه‌ هه‌ر فلته‌رێك له‌ كاتژمێرێكدا ١٠٠ مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێوێت و كۆی گشتی ٨٠٠ مه‌تر سێجا له‌ كاتژمێرێكدا ئاو ده‌پالێوێت.

وتیشی: پاشان قوناغی سێیه‌م بریتیه‌ له‌ كلۆر تێكردنی ئاوه‌كه‌ به‌ پێی رێژه‌ی ستانده‌ری زانستی تێیده‌كرێت، دواتر له‌رێگه‌ی ترۆمپای تایبه‌ت به‌و بواره‌ ده‌گوزارێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی خانه‌قین، له‌ رێگه‌ی تۆری ئاوی شاره‌كه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی ئاوی خانه‌قین له‌ ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه‌ دروست كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و رێژه‌ی دانیشتوان دروست كراوه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ به‌هۆی زۆر بوونی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی خانه‌قین و فراوان بونی شاره‌كه‌ له‌ هه‌موو رووكانه‌وه‌ و زیاد بوونی خواستی به‌ كارهێنانی له‌سه‌ر ئاو له‌ كاتی ئێستادا وای كردووه‌ پاڵاوتگه‌ كه‌ پێوستی به‌ فراوان كردن هه‌بێت له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار هه‌یه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو بۆ سێ جار ئاو له‌ جۆگه‌ی باڵاجۆ ده‌بڕدرێت به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا.

ئاشكراشیكرد: پێدانی ئاو به‌ شاره‌كه‌ دابه‌ش كراوه‌ بۆ سه‌نته‌ری شارو ده‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌مه‌ش به‌ پێی شوێن و رێژه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ئاویان پێده‌درێت، داواكارم له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌م پاڵاوتگه‌ فراوان بكرێت و پێداویستیه‌كانی خانه‌قین به‌شێوه‌ی ته‌واوه‌تی پڕ بكاته‌وه‌.

تاهیر محمود به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و ئاوه‌ی دێته‌ پاڵاوتگه‌ی ئاوی خانه‌قین له‌رێگه‌ی جۆگه‌ی باڵاجۆیه‌ و كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ (٤٠) كلێومه‌تر درێژیكه‌یه‌تی، به‌مه‌ش هه‌ندێك جار روو به‌ رووی به‌رزبوونه‌وه‌ و نزم بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی سیروان بۆ خانه‌قین ده‌بینه‌وه‌.

حه‌سه‌ن ئاغا جان به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی خانه‌قین رایگه‌یاند: وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌نداری دار هه‌موو هه‌وڵێكمان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی شاری خانه‌قین و دابین كردنی ئاو به‌ پێی پێوست بۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌ و ئاسته‌نگانه‌ كه‌ روو به‌ روومان بوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو شاری خانه‌قین روو به‌ رووی گرفتی كه‌م ئاوی ده‌بوه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا، جگه‌ له‌ ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانی خۆمان خسته‌گه‌ڕ له‌ رێگه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداكاره‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌یه‌كی تازه‌ بۆ شاره‌كه‌ دابین بكه‌ین به‌ پێی ئاست و رێژه‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ بكرێت كه‌ پێشتر روو به‌ رووی ئێمه‌ بۆته‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوودا رێژه‌ی كه‌م ئاوی ٣٥% بوو به‌ڵام ئێستا به‌ پێی ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ كردوومانه‌ رێژه‌ی كه‌م بوونی ئاو له‌ ناوچه‌كه‌ دا ٨% تێپه‌ڕناكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جۆگه‌ی كۆنكریتی ده‌كرێت كه‌ سود له‌ ئاوی ئه‌ڵوه‌ن وه‌رده‌گرین ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ وه‌رزی هاویندا روو به‌ رووی كێشه‌ی له‌و جۆره‌ كه‌ پێشتر بۆمان دروست بوو ببینه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و جۆگه‌یه‌ به‌كار ده‌هێنین كه‌ له‌ ئاوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌ هێناومانه‌ كه‌ ئێستا به‌هۆی به‌نداوه‌كه‌وه‌ رووباره‌كه‌ ئاوی تێدایه‌.

حه‌سه‌ن محه‌مه‌د كه‌ له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كانه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی كه‌م ئاوی، ته‌نها ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وت بۆ خواردن به‌كارمان ده‌هێنا ئه‌مه‌ش له‌وه‌رزی هاویندا باودۆخێكی باش نه‌بوو، بۆیه‌ داواكارم له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ول َو تواناكانی خۆیان له‌و پێناوه‌ دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ن.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site