قایمقامی خانه‌قین: له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ ئه‌بم گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێمه‌وه‌

سایتی (محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌نئاوێنه‌):

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه‌، قایمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت،"ئاماده‌م له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم هه‌ركاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاگادار بكرێمه‌وه‌ نه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری بڵاوبكرێته‌وه‌". گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هه‌واڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی قایمقامی قه‌زای‌ خانه‌قین، محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، بڵاوكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ "گه‌نده‌ڵی‌ دارایی‌"، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌نیوز كه‌وتووه‌، قائیمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت، "لام سه‌یره‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا پێشوه‌خت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادگای كه‌لاره‌وه‌".
هه‌روه‌ك رایگه‌یاندووه‌، "وه‌ك قائیمقامی خانه‌قین سه‌ر به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زیم‌و له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌لامه‌ركه‌زی‌و به‌پێی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كاتی و یاسای ژماره‌ 71ی بریمه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكم به‌كارهێناوه‌ به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردن به‌گه‌ل و میللـه‌ته‌كه‌م و شاره‌كه‌م، چونكه‌ خانه‌قین به‌شێكی زیندوه‌ له‌كوردستان".
"بۆیه‌ به‌رپرسم له‌هه‌موو ئه‌و ئیشوكارانه‌ی كه‌ به‌لامه‌ركه‌زی له‌خانه‌قین ئه‌نجامم داوه‌ به‌ئاگاداری و هاوكاری ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیه‌ له‌ شاره‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ڵكی شاری خانه‌قین و هه‌موو لایه‌نه‌ حزبی و حكومیه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان له‌سه‌ردانیاندا بۆ خانه‌قین ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌كه‌ ئێمه‌ به‌لامه‌ركه‌زی كار ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان، پێشتریش له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ده‌یانجار ئه‌و راستیه‌مان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌لامه‌ركه‌زی كارده‌كه‌ین و هیچ یاسایه‌ك نیه‌ پارێزگاریمان لێبكات، به‌ڵام ئێمه‌ له‌به‌ر خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان هه‌موو شتێكمان به‌لاوه‌ ناوه‌".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ " له‌كۆتاییدا ئاماده‌م له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم هه‌ركاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاگادار بكرێمه‌وه‌ نه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری بڵاوبكرێته‌وه‌".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

((روونكردنه‌ویه‌ك بۆرای گشتی))

وه‌ك ئیداره‌ی خانه‌قین لام سه‌یره‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا پێشوه‌خت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادگای كه‌لاره‌وه‌، وه‌ك قائیمقامی خانه‌قین سه‌ر به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زیم و له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌لامه‌ركه‌زی و به‌پێی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كاتی و یاسای ژماره‌ 71ی بریمه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكم به‌كارهێناوه‌ به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردن به‌گه‌ل و میللـه‌ته‌كه‌م و شاره‌كه‌م، چونكه‌ خانه‌قین به‌شێكی زیندوه‌ له‌كوردستان.
بۆیه‌ به‌رپرسم له‌هه‌موو ئه‌و ئیشوكارانه‌ی كه‌ به‌لامه‌ركه‌زی له‌خانه‌قین ئه‌نجامم داوه‌ به‌ئاگاداری و هاوكاری ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیه‌ له‌ شاره‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ڵكی شاری خانه‌قین و هه‌موو لایه‌نه‌ حزبی و حكومیه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان له‌سه‌ردانیاندا بۆ خانه‌قین ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌كه‌ ئێمه‌ به‌لامه‌ركه‌زی كار ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان، پێشتریش له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ده‌یانجار ئه‌و راستیه‌مان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌لامه‌ركه‌زی كارده‌كه‌ین و هیچ یاسایه‌ك نیه‌ پارێزگاریمان لێبكات، به‌ڵام ئێمه‌ له‌به‌ر خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان هه‌موو شتێكمان به‌لاوه‌ ناوه‌.
پێمخۆشبوو ئه‌م بریاره‌ له‌سه‌ر خزمه‌تكردنم به‌ شاره‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه‌ ده‌ربچوایه‌، به‌ڵام پێم سه‌یره‌ به‌بی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ به‌مه‌رام ئه‌و هه‌واڵانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌كۆتاییدا ئاماده‌م له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم هه‌ركاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاگادار بكرێمه‌وه‌ نه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری بڵاوبكرێته‌وه‌.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site