بۆ به‌پارێزگاكردنی خانه‌قین خۆپیشاندان ده‌كرێت

 سایتی (له‌به‌رده‌م فلكه‌ی (كرندی) ناو شاری‌ خانه‌قین خۆپیشاندانێك بۆ به‌ پارێزگا بوونی قه‌زاكه‌ سازكرا.اوێنە):

ئاودێر محه‌مه‌د، گه‌رمیان: ووته‌بێژی خۆپیشانده‌ران، سامان نه‌جم، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ په‌یامنێری ئاوێنه‌نیوز ئاماده‌ی بوو ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه‌) رایگه‌یاند،"ئێمه‌ داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماتوو كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌قین بكرێته‌ پارێزگا، چونكه‌ كۆنترین شاری عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانه‌‌و له‌ روی ئابوری و رێژه‌ی دانیشتوان‌و پێگه‌ی ستراتیژیه‌وه‌ شایه‌نی بوون به‌ پارێزگایه‌".

 ووتیشی " ئێمه‌ جیاوازین له‌ خورماتوو چونكه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خانه‌قین له‌گه‌ڵ جێ به‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ دان".

 لای خۆشیه‌وه‌ زینه‌ب ئه‌ركه‌وازی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ ئاوێنه‌نیوز جه‌ختی كردوه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م خۆپیشاندانی له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوولاَتیانی خانه‌قین به‌شداری تێدا بكه‌ن.

 هاوكات فورات ته‌میمی پارێزگاری دیاله‌ به‌ وه‌كاله‌ت له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،وه‌ك پارێزگای دیاله‌ رێًز له‌و داوایه‌ ده‌گرن.

x-854330_n.jpg

 

 

 x-75781078_n.jpg

 

 

 

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site