چوار كورد به‌تۆمه‌تی پلانداڕشتن بۆ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی خانه‌قین ده‌ستگییركران

سایتی (b_200_0_16777215_01_images_stories_terror-khanaqin.jpgخەندان):

چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی پلانداڕشتن بۆ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگییركران كه‌ هه‌ر چواریان كوردن.


 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاگادار به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، " دوای ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ٢٨ نیسان له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیانكرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر پلانداڕێژه‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌"، وتیشی: له‌و هه‌وڵه‌دا توانرا چوار كه‌س ده‌ستگییر بكرێن به‌تۆمه‌تی پلانداڕشتن بۆ كرده‌وه‌كه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شدا كه‌ "له‌ئێستادا چواركه‌سه‌كه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان" وتیشی: كه‌سه‌ خۆكوژه‌كه‌ كوردی ئێران بووه‌ به‌ناوی (خالد ئێرانی) خه‌ڵكی سه‌رپێڵی زه‌هاب بووه‌، كه‌ سه‌ربه‌پارێزگای كرماشانی ئێرانه‌و ناوچه‌كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ خانه‌قین .

 سه‌رچاوه‌كه‌ ته‌ئیكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌،" تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگییركراوه‌كان كوردن و خۆكوژه‌كه‌ش سه‌ر به‌رێكخراوی توندڕه‌وی ئه‌نسار سوننه‌ بووه‌" .

 هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وه‌شی بۆ خه‌ندان خسته‌ڕوو كه‌، حه‌وت كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌ستگییر كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سیانیان هیچیان له‌سه‌ر نه‌سه‌لمێنراوه‌ ئازاد كراون.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌، چوار كورده‌ ده‌ستگییر كراوه‌كه‌ خه‌ڵكی خانه‌قینن و كرده‌ خۆكوژییه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام (داعش) نه‌بووه‌.

 پێش هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ دوو رۆژ، خۆكوژێك له‌ناو لایه‌نگران و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی‌ 8ی‌ خانه‌قینی یه‌كێتی، خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦١ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی ناوی شەهیدەکان و بریندارەکان کرتەیەک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە

b_200_0_16777215_01_images_stories_nawi-shehidakan.jpgb_200_0_16777215_01_images_stories_brindar-1-29.jpgb_200_0_16777215_01_images_stories_brindar-30-61.jpg

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site